نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده‌ بوویه‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی فراکسیۆنی ئۆمید

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنه‌ری نه‌غه‌ده‌ و شنۆ بوویه‌ جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی داهاتوو بۆ ساڵی داهاتوو.

ه‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام پارسایی وته‌بێژی فراکسیۆنی ئۆمیدی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی دایه‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریکردنی پێکهاته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی فراکسیۆنی ئۆمید بۆ ساڵێکی دیکه‌ و وتی: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بۆ دووهه‌مین ساڵ، ڕۆژی ڕابردوو له‌ کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی فراکسیۆنی ئۆمید هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی شیراز له‌ مه‌جلیسی ده‌یه‌می شۆرای ئیسلامی ڕای­گه‌یاند: محه‌مه‌دڕه‌زا عارف به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌وه‌ وه‌کوو سه‌رۆکی فراکسیۆنی ئۆمید و هه‌شت که‌سیش له‌ ئه‌ندامانی فراکسیۆن وه‌کوو ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێردران که‌ ئه‌مڕۆ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تییدا به‌رپرسیاریێتی ئه‌و که‌سانه‌ دیاری کرا.

ناوبراو وتیشی: محه‌مه‌دڕه‌زا تابش و عه‌بدولکه‌ریم حسێن زاده‌ وه‌کوو جێگری سه‌رۆک و فاتمه‌ سه‌عیدی و ئێلیاس حه‌زره‌تی وه‌کوو چاودێرانی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێردران.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی دایه‌‌ ئه‌وه‌ی که ئێستا‌ به‌رپرسیارێتی وته‌بێژیی فراکسیۆنی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و زیادی کرد: مسته‌فا که‌واکبیان، عه‌لیڕه‌زا ڕه‌حیمی و عه‌لی نه‌جه‌فی خۆشروودی وه‌کوو بڕیارده‌رانی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی بۆ ماوه‌ی یه‌کساڵ هه‌ڵبژێردران.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 7936

Your Comment

You are replying to: .
captcha