کوردپرێس- کوردەکان خوازیاری سەربەخۆیین بۆ ئەوەی کۆتایی بە یەک سەدە ڕەنج و ململانێی خۆیان لە نێو عێراق بهێنن. کوردەکانی عێراق زۆرتر لە باکووری ئەو وڵاتە و لە درێژاییی سنوورەکانی تورکیا، سووریا و ئێران دەژێن و 15 تا 20 لە سەدی جەماوەری 38 ملوێن کەسیی عێراق پێکدەهێنن. کوردەکانی عێراق بەپێچەوانەی زۆرینەی عێراقییەکان کە بە زمانی عەرەبی قسان دەکەن و شێعە مەزەبن، زمانی سەربەخۆی خۆیانیان هەیە و زۆرینەیان موسڵمانی سوننەن.
حەز و خواستی کوردەکان بۆ برەو پێدانی شۆناسی خۆیان لە ڕێگای حاکمیەت و دەسەڵاتدارێتی بە سەر خۆیاندا لە وڵاتی عێراق دژ بە سەروەری و یەکپارچەیی ئەو وڵاتەیە. هەر وەها دوو لایەن هەرگیز سنوورێکی گونجاویان لە نێوان عێراقی کورد و عێراقی عەرەب دیاری نەکردووە. بەتایبەت هەر دوو لایەن خوازیاری زاڵ بوون لە سەر شاری کەرکووکن کە زۆرینەی کوردنشینە و نزیکە لە سەرچاوە نەوتییە گەورەکانی عێراقەوە.
هەموو هەوڵەکان بۆ سازان و ئاشتەوایی بێ­ئاکام ماوەتەوە و ئاکامی ئەو نەسازانەش بەردەوام تووڕەیی و توند و تیژی بووە. لە هەشتاکاندا سەدام حسێن دەستی دایە کۆمەڵکوژیی کوردەکان و نزیک بە 100 هەزار کەسی لە کوردەکان کوشت و 2000 گوندی ئەوانیشی خاپوور کرد.
هەر بۆیەش ئەوەی زۆر بۆ کوردەکان پێویستە بەڕێوەبردنی گشتپرسی و بەهێز کردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دانووستاندن لە بواری سەربەخۆییدا.
ڕیفراندۆمێک کە بە پاساوی یاسایی ئەنجام بدرێت هەرکاتێک کە ببێتە هۆی پێدانی دەسەڵات بە مانای دەربڕینی خواست و ئیرادەی ڕاستەقینەی گەل دەبێت؛ بەڵام ڕیفراندۆمی 25ی سیپتەمبێر ئەو مەشرووعییەتەی نییە و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەو پاشهاتەکانی نادیار بێت. ئاکامی ڕیفراندۆمەکەش هیچ بەشێکی حکوومەتی هەرێم ناچار بە ئەنجامی ئەمری واقیع ناکات بە سەرۆک و پەرلەمان و کابینەشەوە.
بەشێکی کێشەکە ئەوەیە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی نێوخۆی نییە. هەڵبەت ساڵی 2009 پەڕلەمانی کوردستان یاسایێکی وەکوو پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند کرد بەڵام ئەو یاسایەش لە ڕێگای ڕیرفراندۆمەوە پەسەند نەکراوە و بەو بۆنەشەوە یاسایێکی کارپێکراو نییە. پەیڕەوی ناوخۆی 2009 لە باری تیۆرییەوە ئەو مافە بە کوردستان دەبەخشێت کە لە چوارچێوەی یاسای گشتپرسیدا ڕیفراندۆم بەڕێوە بەرن بەڵام پەرلەمانی کوردستان هەرگیز یاسایێکی ڕیفراندۆمیی پەسەند نەکردووە و نایشی کات. ئەکتەوبری 2015 پاش ململانێی نێوان مەسعوود بارزانی و لایەنە دژبەرەکان پەرلەمان داخرا.
هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی دەرئەنجامی گشت‌پرسیی 25ی سیپتەمبێر وەکوو خواستی هاووڵاتییانی کوردستان چاوی لێبکرێت نەک وەکوو سەربەخۆیی. بارزانی مانگی جوون جەختی کردەوە: "ئاکامی ڕیفراندۆم بۆ ده‌وڵه‌تی داهاتووی کوردستان پابه‌ندکه‌ر ده‌بێت" به‌ڵام به بێ ده‌ستوور و یاسا گشتپرسی، ده‌وڵه‌ته‌کانی داهاتوو پابه‌ند ناکات بۆ ئه‌نجامی هیچ داپه‌ڕێکی پێویست.
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت که ڕیفراندۆمی 25ی سێپتێمبێر زیاتر ژێستێکی سیاسییه و هیچ به‌رنامه‌یێکیان بۆ ڕۆژی پاش ڕیفراندۆم نییه. بۆ نموونه پێشنیار نه‌کراوه که ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان ده‌نگی به‌ڵییان دایه گشتپرسی، کوردستان یه‌که‌ی پاره‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ. خشته‌یێکی کاتی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا نابینرێت که تێیدا ڕێککه‌وتنێک ئه‌نجام بووبێت. ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان جیاوازیی زۆری له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی سکۆتله‌ند هه‌یه که سێپتێمبێری 2014 به‌ڕێوه چوو. سکۆتله‌ند به‌رنامه‌ییێکی تێروته‌سه‌لی هه‌بوو بۆ پێکهێنانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ که مارچی 2016 دامه‌زرا.
گشت‌پرسیی کوردستان ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ناکۆکیی نێوان کوردستان و دیکه‌ی به‌شه‌کانی عێراق و زیاترین ته‌نگژه‌کانیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵک و سنووره‌کان. ده‌وڵه‌ته جۆربه‌جۆره‌کانی عێراق له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا له‌و ناوچانه‌ی پێکهاته‌ی تێکه‌ڵاوی قه‌ومییه‌ته جۆربه‌جۆره‌کانی تێیدا بووه کورده‌کانیان ده‌رکردووه و له جێگه‌ی کورده‌کان عه‌ره‌بییان نیشته‌جێ کردووه. سه‌دام حسێن زۆر مکووڕ بووه له‌سه‌ر ده‌رکردنی کورده‌کان و نیشته‌جێ کردنی عه‌ره‌به‌کان له باشووری عێراق. تێکڕای ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پاش سه‌دام له عێراق هاتوونه‌ته سه‌رکار نه‌یانتوانیوه ڕێککه‌وتننامه‌یێک بۆ ساڵی 2005 به‌کار بهێنن که به گوێره‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌ی ده‌بێت غه‌رامه‌ت بدرێت به ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له که‌رکووک نیشته‌جێ بوون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه باشووری عێراق و کورده‌کانیش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
له به‌رانبه‌ردا کورده‌کانیش له ناوچه جێناکۆکییه‌کاندا گشتپرسی به‌ڕێوه ده‌به‌ن. پێشمه‌رگه‌ی کورد له‌و کاته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی له بنده‌ست داعش ڕزگار کردووه تێیدا نیشته‌جێ بووه و کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتووه. کورده‌کان ئیزن به عه‌ره‌به کۆچبه‌ره‌کان و به‌ره‌کانی دواتری ئه‌و عه‌ره‌بانه له که‌رکووک ده‌ده‌ن که له ڕیفراندۆمه‌که‌دا به‌شدار بن ئه‌گه‌رچی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت له داهاتووییێکی درێژتردا ئه‌و عه‌ره‌بانه ناوچه‌که به‌جێبێڵن.
کورده‌کان ده‌ڵێن: ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندیی دانیشتووانی ناوچه جێناکۆکییه‌کان و له ڕێگای دانوستانه‌وه کۆنتڕۆڵی ناوچه جێناکۆکییه‌کان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن به‌م شێوازه‌ش ده‌یانه‌وێت خواردنه‌وه‌ی جامی زه‌هره‌که بۆ دژبه‌رانیان ئاسان بکه‌نه‌وه. بارزانی ده‌یه‌وێت ته‌نها ئه‌و ناوچانه بکرێنه به‌شێک له کوردستان که زۆرینه‌ی دانیشتووانی خوازیاری ئه‌و بابه‌ته بن. به‌ڵام لێره‌دا "زۆرینه" پێناسه‌یێکی ڕوونی لێنه‌کراوه. بۆ نموونه ده‌توانین پرسیار بکه‌ین ئایا ڕه‌قه‌می له‌سه‌دا 66 که له ڕیفراندۆمی ده‌ستووری ساڵی 2005ی عێراقدا وه‌کوو زۆرینه ناوی لێبرابوو پێناسه‌ی ئه‌و "زۆرینه"یه ده‌بێت یان خێر.
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی به‌غدا هه‌ندێ پێشینه‌ی مێژوویی له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ڕیفراندۆم به مه‌به‌ستی دیاری کردنی سنووره‌کان له به‌رده‌ستدایه. ساڵی 1921 ئه‌ڵمانیا و پۆڵه‌ندا سیلسیای ژوورده‌ستیان له ڕیفراندۆمێکدا به‌ش کرد. ئه‌و ڕیفراندۆمه چه‌ند ساڵ ته‌نگژه‌ی قه‌ومیی لێکه‌وته‌وه و له ژێر چاودێریی جیهانیدا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڵام ئه‌و پێشینه مێژووییه ده‌رئه‌نجامێکی باشی نه‌بوو. ئه‌ڵمانییه‌کان به ناحه‌زی قبووڵیان کرد به‌شێک خاکه‌که‌یان له‌ده‌ست بده‌ن. پاش تاوانی تۆقێنه‌ری نازییه‌کان له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا پۆڵه‌ندا پرسه‌که‌ی به ده‌رکردنی گرووپێکی ئه‌ڵمانیایی له سیلسیلی چاره‌سه‌ر کرد. کورده‌کانی عێراق ده‌بێت خۆ له ئاکامێکی ئاوا توندئاژۆیانه ببوێرن.
به ئاوڕدانه‌وه له ناکامیی عێراق وه‌کوو وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ کورده‌کان له ئاکامدا ده‌گه‌ن به سه‌ربه‌خۆیی. ته‌نانه‌ت سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراقیش دان به مافی سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کان داده‌نێت. ئه‌وه‌ی پێویسته حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بیزانێت ئه‌وه‌یه که چۆنییه‌تیی جیابوونه‌وه له عێراق به هه‌مان ڕێژه‌ی ئامانجه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی گرینگه.
سه‌رچاوه: واشنتۆن پۆست
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: شیلان محه‌مه‌دی نه‌وه‌ڕه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment