نوێنه‌ری خه‌ڵکی سنه، دیوانده‌ره و کامیاران له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له لێدوانێک بۆ هه‌واڵنێری کوردپرێس باسی له هه‌رای ڕاکێشانی 700 میلیارد تمه‌ن گوژمه‌ی زیاده بۆ پارێزگا کرد و وتیشی: جه‌نابی نه‌وبه‌خت ئاوڕێکی تایبه‌تی له کوردستان داوه‌ته‌وه و نامه‌که‌ی منیان خوێندۆته‌وه و هه‌ر به‌و پێیه ده‌ستووری داوه 700 میلیارد تمه‌ن زیاده له بڕگه‌ی 36 له شوێنی به‌ڵگه‌کانی خه‌زێنه بۆ دانه‌وه‌ی پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران بدرێته پارێزگا.
هه‌روه‌ها زیادی کرد: له چه‌ندین کۆبوونه‌وه له نووسینگه‌ی جه‌نابی نه‌وبه‌ختدا بڕیار درا به‌ڵگه‌کانی پارێزگاریی کوردستان له‌لایه‌ن جێگری ئابووری و جێگری به‌رنامه و بودجه‌ی پارێزگار بدرێته ڕێکخراوی به‌رنامه و بودجه تاوه‌کوو ئه‌و 700 میلیارد تمه‌نه ته‌رخان بکرێت.
جه‌ختیشی کرده‌وه: به‌داخه‌وه تا ئه‌وڕۆکه تاکه قه‌رانییێکیش بۆ پارێزگا ڕانه‌کێشراوه و ئه‌مه‌ش واتا به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگا ناتوانن به‌ڵگه‌ی پێویست ئاراسته‌ی ڕێکخراوی به‌رنامه و بودجه بکه‌ن و ناتوانن ئه‌و 700 میلیارد تمه‌نه ڕابکێشن.
ژماره‌یێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگا له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان داخستووه که پرسه‌که به‌م شێوه‌یه نه‌بووه و هه‌ر له سه‌ره‌تادا ته‌رخان‌کردنی 700 میلیارد تمه‌ن کارێکی نه‌کراوه به‌ڵام فه‌رشادان له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: هه‌ر لێره‌دا به هه‌موو ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه ڕاده‌گه‌یێنم یان فه‌رمانه‌کانی جه‌نابی نه‌وبه‌خت درۆیه یان خود به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگای ئێمه توانای ڕاکێش‌کردنی ئه‌و گوژمه‌یه‌یان نییه.
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی به‌رنامه و بودجه‌ی مه‌جلیس سه‌باره‌ت به چه‌ند و چۆنی ته‌رخان‌کردنی ئه‌و گوژمه‌یه وتی: ئه‌م گوژمه‌یه هیچ پێوه‌ندییێکی به بودجه‌ی ساڵی 95ه‌وه نییه که پاش هه‌موارکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی 95 بۆ پارێزگای کوردستان ته‌رخان کراوه هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ بۆ ڕاکێش کردنی هه‌وڵ بده‌ین.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی سنه، دیوانده‌ره و کامیاران له مه‌جلیس له کۆتاییدا ڕای‌گه‌یاند ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی ته‌رخان کرابوو هێنده زۆر بوو که ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانی له ساڵی 95دا جێبه‌جێ بکات و ئه‌وساڵ دیسانه‌وه ڕای‌گه‌یاندووه: منیش له 30ی گه‌لاوێژدا له‌گه‌ڵ جه‌نابی نه‌وبه‌خت کۆبوومه‌وه و بڕیار درا به‌هۆی که‌مته‌رخه‌میی به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگاوه دیسانه‌وه ئه‌و 700 میلیارد تمه‌نه ته‌رخان بکرێت که هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌که‌ش فه‌رمانی ته‌رخان‌بوونی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی ده‌رکرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment