پاریس خوازیاری پێوەندیی سازێنەر و بەرزەفڕانە لەگەڵ ئێرانە

بەشی ئێران/کوردی- ڕۆژنامەی لیبراسیون دەنووسێت سەرۆک­کۆماری فەڕەنسا ڕۆژی سێشەممە رای­گەیاند هیچ بەدیلێک بۆ برجام نییە و ئێمە خوازیاری تۆکمە کردنی پێوەندییەکانمان لەگەڵ ئێرانین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێمانۆئێل ماکرۆن لە وتەدانی کۆنفرانسی ساڵانەی باڵوێزانی فەڕەنسا لە کۆشکی ئێلیزە جەختی کردەسەر ئەوی کە هیچ ئەڵتەرنەتیڤێک بۆ ڕێککەوتنی ناوەکی نییە و پاریس لە سەر ئەو ڕێککەوتنە مکووڕە.

ناوبراو درێژەی دا: چوارچێوی ڕێککەوتنی ناوەکی ئێران زۆر باشە و لە لایەن فەڕانساوە قەبووڵ دەکرێت.

ئێمانۆئێل ماکرۆن سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو ناکۆکییانەی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە وتی: فەڕانسا خۆی ناخاتە کەمپی سعوودیا یا ئێرانەوە کە دوو ڕکابەری گەورەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 7928

Your Comment

You are replying to: .
captcha