کوردستان، میوانداری بیستەمین مێهرەجانی بەرهەمە ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنییەکانی پارێزگاکانی ئێرانە

بەشی فەرهەنگ و هونەر- جێگری کاروباری پارێزگاکان لە دەنگ و ڕەنگی گشتیی ئێران لە گەورەترین ڕووداوی فەرهەنگی- هونەریی ئێران بەناوی بیستەمین مێهرەجانی بەرهەمە ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنییەکانی پارێزگاکانی ئێران لە نیوەی دووهەمی مانگی خەرمانان لە پارێزگای کوردستان هەواڵی دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی دارابی زیادی کرد: بیستەمین مێهرەجانی بەرهەمە ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنییەکان وەکوو نوێترین ڕووداوی فەرهەنگی- هونەری لەدوای هاتنی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێوە دەچێت.

دارایی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی بیستەمین مێهرەجانی بەرهەمە ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنییەکانی ناوەندی پارێزگاکانی ئێران زیادی کرد: بناغەی مێهرەجانی بەرهەمە ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنییەکان لە ساڵی 1372ەوە داڕێژرا و گەورەترین ڕووداوی فەرهەنگی- هونەریی ئێران دێتە ئەژمار، چون لەم مێهرەجانەدا ئاسەواری هونەرمەندان هەڵدەسەنگێندرێن و هەموو هونەرمەندان لە ئاستی پارێزگایی و ئێراندا لەم فستیڤاڵە بەشداری دەکەن.

جێگری کاروباری پارێزگاکان لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێران ڕایگەیاند: 2 هەزار کاری لێکۆڵینەوەیی و توێژینەوەیی مەجازی، هەواڵ، شێعر و مۆسیقا لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بۆ ئەم مێهرەجانە نێردراون کە زۆرتر لە 70 کەس لە لیژنەی داوەران کە لە هونەرمەندانی ئێران پێکهاتوون، لە ماوەی 60 ڕۆژدا دەستیان دا بە تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنیان.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: ڕێز لە هەموو 200 کاری نێردراو دەگیرێت و 300 کاریش لە کۆمیسیۆنە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ دەکرێن و لەم مێهرەجانەدا لە 40 هونەرمەندی بەناوبانگی پارێزگا و ئێران لە ڕێوڕەسمی دەستپێک و کۆتاییی مێهرەجانەکە ڕێز دەگیرێت.

ناوبراو ڕای‌گەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم مێهرەجانە لە پارێزگای کوردستاندا بەڕێوە دەچێت، بەشێک لەم بەرنامەیە تەرخان دەکرێت بە بەرنامەیەک تایبەت بە کوردستان و لە نێو 40 کەس لە کەسایەتییەکانی هەڵکەوتووی پارێزگا و ئێران بۆ ڕێزگرتن هەڵدەبژێردرێن، وتی: هەڵبژاردنیان بە هاوکاریی ئیدارەی پارێزگاری و هونەرمەندانی پارێزگا ئەنجام دەگرێت.

دارابی بە ئاماژەدان بەوەی کە لە ماوەی بەڕێوەچوونی ئەم مێهرەجانە، 800 کەس میوانی پارێزگا دەبن، ڕایانگەیاند: ئەم مێهرەجانە، هەلێکی باشە بۆ نیشاندانی غیرەت، لێهاتوویی و خەباتگێڕبوونی خەڵکی پارێزگا و ناساندنی ئەم پارێزگایە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی گەشتیاری، تەندرووستی، هونەری و دیکەی تواناکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60112

News Code 7919

Your Comment

You are replying to: .
captcha