چەکدارانی داعش دوو تاوەر و وێستگەیێکی کارەبا لە گوڵاڵە دەتەقێننەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو چەکدارانی داعش وێستگەیێکی کارەبا و دوو تاوەری گواستنەوەی کارەبایان لە گوڵاڵەی سەر بە پارێزگای دیالە تەقاندوونەتەوە.

کوردپرێس: عەمید نیهاد مەهداوی، بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی داعش هەڵیان کوتاوەتە سەر وێستگەی کارەبای سەید جابر لە باکووری ناحیەی گوڵاڵە.

ناوبراو زیاتر وتی چەکدارانی داعش، پاسەوان و فەرمانبەرانی ئێشکگری وێستگەکەیان قۆڵبەست کردوون دواتر بە بۆمب وێستگەکەیان تەقاندووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، هەروەها دوو تاوەری گواستنەوەی کارەباشیان لە نزیک گوندی ئەلبۆ محەممەد لە باکووری ناحیەی عوزێم لە پارێزگای دیالە تەقاندوونەتەوە.

بە گوتەی عەمید نیهاد ئەو رووداوانەی شەوی رابردوو لە پارێزگای دیالە روویانداوە دەکەونە کەرتی بەرپرسیارێتی سوپای عێراق و دەڵێت: "بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ رووداوەکە، بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی بەسەرکردایەتیی فەرماندەی گشتیی پۆلیسی دیالە بەرەو شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتوون".

لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2017دا ھێزە ئەمنییە هاوبەشەکانی عێراق بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کۆنترۆڵک ردنەوەی هەموو ئەو ناوچانەی راگەیاند کە لە حوزەیرانی 2014 داعش کۆنترۆڵی کردبوون، بەڵام تاوەکو ئێستاش شانە نووستووەکانی داعش لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک، نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبار جموجوڵیان هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 790

Your Comment

You are replying to: .
captcha