ئێمە نەهاتووین ببینه‌ خاوه‌نی خه‌ڵک، هاتووین خزمەت بە خەڵک بکەین

بەشی تورکیا- ئەردۆغان لە ساڵوه‌گەڕی دامەزراندنی پارتی داد وگەشەدا وتی ئەم پارتە پارتی هەموو خەڵکی تورکیایە و ئامانج لە دامەزراندنیشی خزمەت بە خەڵکی تورکیا بووە نە دەستەبەر کردنی دەسەڵات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک­کۆماری تورکیا لە شازدەهەمین ساڵۆه‌گەڕی دامەزرانی پارتی داد و گەشە لە ئەنقەرە دەڵێت ئامانجی دامەزرانی پارتی داد و گەشە نەک ده‌ست خستنی دەسەڵات بەڵکوو خزمەت کردن بە خەڵک بووە.
ئەردۆغان وتی: « ئێمە نەهاتووین خاوەنی خەڵک بین، بۆ خزمەت هاتووین.»
ڕێبەری پارتی داد وگەشە وتیشی دەسکەوتەکانی ئەو پارتە لە 16 ساڵی ڕابردوودا ئەرێنی بووە و زیادی کرد: «هۆکاری سەرکەوتنەکانی ئێمە لە هەموو ڕیفۆرمەکاندا لەم وڵاتە ئەوەیە کە چۆکمان هەمبەر دۆخەکە دانەداوە.»
سەرۆک­کۆماری تورکیا دەشڵێت: «لەو ڕۆژەوە کە لە ساڵی 2001دا هەنگاومان بۆ خزمەتی وڵات هەڵگرت 16 ساڵ تێدەپەڕێت، ئارمانجی پارتی داد و گەشە ئارمانجی تورکیایە. پێش لە هەموو شتێک پارتی داد و گەشە هی خەڵکی تورکیایە. ئێمە ئەو پارتەمان لەگەڵ خەڵک دامەزراند و بۆ گەشەپێدانی پێکه‌وه‌ هەوڵمان داوە. پارتی داد و گەشە لە نێو دڵی هەموو خەڵکدایە.»
ئەردۆغان زیادی کرد: «بە خزمەتگوزارییەکانمان لە بوارەکانی بارهێنان، تەندروستی، داد، ئەمنیەت، گواستنەوە، وزە، خانووبەرە و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی ڕێگای سەد ساڵەمان تێپەڕاند.»
ناوبراو ئاشکرای دەکات: «ئێستا ئەندامانی ئێمە 11 ملیۆن کەسن. لێرەوە بەو 11 ملیۆن کەسە دەڵێم دەتانەوێت لە مارچی 2019دا دووئەوەندە ببینەوە؟ ئەگەر دووئەوەندە بینەوە سەردەمی نوێ دەست پێ­دەکات.»
سەرۆک­کۆماری تورکیا لە کۆتایی وتەکانیدا سەبارەت بە دەسکەوتەکانی وڵاتەکەی لە سووریا وتی: «بە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، پڕۆژەی دامەزرانی دەوڵەتێکی تیرۆریستیمان لە سووریا پووچەڵ کردەوە.»
News Code 7893

Your Comment

You are replying to: .
captcha