کورده‌کانی عێراق پاش ڕیفراندۆم چاوه‌ڕوانی پاڵپشتیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا نه‌بن

به‌شی جیهان- مایکڵ ڕووبین پێی وایه‌ ئه‌مریکا پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی کوردستان، وه‌کوو ڕابردوو پاڵپشتی سه‌ربازیی له‌و ناوچه‌یه‌ ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌کێک له‌ وڵاتانی لایه‌نگری کورده‌کان که‌ دژی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمن، ئه‌مریکایه‌. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، داوای له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ کاتی به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی به‌دوا بخات.

مایکڵ ڕووبین کارناسی پرسی کورده‌کان و شرۆڤه‌کاری دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکه‌ن ئینترپرایز له‌ وتارێکدا پاشهاته‌کانی دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی لێکداوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ وته‌ی ناوبراو له‌ لایه‌ن کورده‌کانه‌وه‌ پێشوازیی زۆری لێکراوه‌ و ژماره‌یێکی زۆر له‌ کورده‌کان ده‌نگی ئه‌رێی پێده‌ده‌ن.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ده‌نووسێت: ئه‌مریکا به‌ شێوه‌ی فه‌رمی دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ڕاگه‌یاندووه‌. له‌ حاڵێکدا که‌ ئه‌مریکا خۆی له‌گه‌ڵ دواڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم به‌ مه‌رجێکی نوێ سازگار ده‌کات به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وابزانێت که‌ ئه‌مریکا پاش ڕیفراندۆم پاڵپشتیی لێده‌کات، خۆی ئه‌‌خڵه‌تێنێت.

به‌ ڕای ئه‌و توێژه‌ره‌، کورده‌کان هه‌روه‌ها نابێت وابزانن سه‌رمایه‌دانه‌ریی کۆمپانیاکانی نه‌وتی وڵاتانی بیانی و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌رئه‌نجامێکی ئه‌رێنی بۆ ئه‌وان به‌دوادا بووه‌ و ئه‌و کۆمپانیایانه‌ به‌ سوودی هه‌رێمی کوردستان لۆبی گه‌ری ده‌که‌ن. ئه‌و کۆمپانیایانه‌ به‌غدایان پێی خۆشتره‌ تاکوو هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی پاشکه‌وتێکی زۆری نه‌وتیان هه‌یه‌ به‌ کێشه‌یێکی که‌متره‌وه‌.

مایکڵ ڕووبین هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ کاردانه‌وه‌ی تورکیا ده‌نووسێت: ڕه‌نگه‌ تورکیا له‌ باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له‌ چوار پارێزگای ئێستای هه‌رێمی کوردستان کاردانه‌وه‌ی توند پیشان نه‌دات به‌ڵام که‌رکووک و ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان به‌ جۆرێک هێڵی سووری ئه‌و وڵاته‌ دێنه‌ئه‌ژمار و ڕه‌نگه‌ تورکمانه‌کان دژی هه‌رێمی کوردستان هان بده‌ن.

ئه‌و کارناسه‌ی پرسی کورده‌کان به‌ ئاماژه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ گه‌رم و گۆڕه‌کانی مه‌سعوود بارزانی و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک­کۆماری تورکیا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی قووڵی له‌ نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ و تێپه‌ڕبوونی هه‌رێمی کوردستان له‌ ته‌نیا ڕێگای مومکین واتا تورکیا و هه‌روه‌ها دوژمنایه‌تیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ تورکیا ده‌رئه‌نجامی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان قبووڵ بکات به‌ڵام هه‌رێمی کوردستان له‌ جیاتی بوون به‌ وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ، ده‌بێته‌ وڵاتێکی بنده‌ستی تورکیا.

News Code 7892

Your Comment

You are replying to: .
captcha