بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هەورامی راوێژکاری مەسعوود بارزانی له پهڕهی تایبهتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، بارزانی لە بەرامبەر داواکاریی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دواخستنی ریفراندۆم بە ڕوونی رای­گەیاندووە کە بەدیل و گەرەنتی ئەمریکا بۆ مافی چارەنووسی گەلی کوردستان چییە.
هێمن هەورامی دهڵێت، “هەر کەس و وڵات و لایەنێک داوای دواخستنی ریفراندۆم دەکات ئەگەر نەتوانێ بەدیلی باشتر لە ڕیفراندۆم و گەرەنتی بدات بۆ سەربەخۆییی کوردستان، ئەوا لە ژێر هیچ گوشار و داخوازییێکدا ریفراندۆم دوا ناخرێت.”
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێم، ئێوارەی پێنجشەممە ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندیی بە بارزانییەوە کردووە و داوای دواخستنی ڕیفراندۆمی کردووه.
وهک له ههواڵهکهدا ئاماژهی بۆ کراوه، له وهڵامی داخوازییهکهی تیلەرسۆندا مهسعوود بارزانی رای­گهیاندووه، “لە بەرانبەر دواخستنی ڕیفراندۆم چ زەمانەتێک و چ بەدیلێک هەیە بۆ ئاییندە و دیاری کردنی چارەنووسی گەلی کوردستان؟.”
سەرچاوە: ئاوێنە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی مەسعوود بارزانی ڕهتی دهکاتهوه که لە ژێر گوشار و داخوازییەکاندا ریفراندۆم دوابخرێت.
News Code 7886
Your Comment