کوردەکان لە بەڕێوەبردنی گشتپرسی پاشگەز ببنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک­کۆماری عێراق و سەرۆکی ئیئتیلافی وەتەونی داوا لە کوردەکان دەکات لە بەڕێوەبردنی گشتپرسیی جیابوونە لە عێراق پاشگەز ببنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەیاد عەلاوی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە فەیسبووک دەنووسێت: بژادرەی بەڕێوە بردنی ریفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان لانی کەم لەم دۆخەی ئێستاکەدا پێویستە دوور لە ئامانجی سیاسیی کوردەکان ئەنجام بدرێت، لە بەر ئەوەی ریفراندۆم وەڵامێکی گونجاو نییە لە بەرامبەر تێکشکانی شەراکەت یان فەشەل هێنانی پڕۆسەی حکوومەتی هاوبەش کە تێکڕای لایەنە عێراقییەکان بە بۆنەی نەبوونیەوە ڕەنج دەبەن.
عەلاوی زیادی کرد: ئەو بژادەیە هەروەها هەموو هەوڵ و تێکۆشانی کوردەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی دیموکراسی لە ناوە دەبات.
ناوبراو وتیشی بێ­شک پارتە کوردەکان کە خوازیاری بەڕێوەچوونی گشتپرسیی نایاسایین، دەستیان لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی عێراق تێکەڵە بۆ ئەو دۆخەی کە ئێستا عێراق تووشی بووە و دەبێت بەرپرسایەتیی خۆیشیان قەبووڵ بکەن.
عەلاوی لە کۆتاییدا داوا لە هەموو وڵاتان و لە سەرەوەی هەموویان ئەمریکا دەکات کە بۆ نزیک کردنی خەڵکی عێراق لەگەڵ یەک تێ­بکۆشن و ڕێگری لە شەڕێ نێوان ئەوان کە ئەبێتە هۆی تێک­دانی سەقامگیری لە ناوچەکە بکەن.
سەرچاوە: «بغداد الیوم»

News Code 7884

Your Comment

You are replying to: .
captcha