بە پێی هەواڵی کوردپرێس، بە پێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ جەبار فەرماندەیەکی باڵای یەپەگە، لە لێدوانێک بۆ ڕۆیتێرز وتی: داعش لە ڕەقەدا بە تەواوەتی گەمارۆ دراوە و ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کردووە، تەنیا ژمارێکی کەمی داعشی لەو شارەدا ماون.
ناوبراو وتیشی: نزیکەی نیوەی ڕەقەی کۆن ئازاد کراوەتەوە و هێزەکانی هەسەدە لە هەموو لایەکەوە لە پێشڕەوی دان. بەڵام پێشڤەچوونەکان بە هوشیارییەوەیە، چونکا تیرۆریستانی داعش بۆمبێکی زۆریان لە ناوچەکاندا چاندووە و دائش لە قەناس بە دەستەکانی بۆ پێکانی شەڕڤانان کەڵک دەبات و هاوکات تیرۆریستان خەڵکی سەڤیل دەکەنە قەڵغانی گیانی خۆیان و ئەوەش ئاستەنگیی زۆری بۆ شەڕڤانانی هەسەدە دروست کردووە.
هەڤاڵ جەبار بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی داعش ورەی خۆیان بۆ شەڕ لە دەست داوە، ڕاشیگایەند: تەنیا نزیک بە 1000 کەس لە هێزەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ڕەقەدان و هەرچی رۆژە تاقمێکیان خۆ بە دەستەوە و دەدەن و تا ئێستا 600 کەسیان خۆیان تەسلیمی شەڕڤانانی هەسەدە کردووە و تەنیا هێزە بیانییەکانی داعش لە ناو شاردا ماونەتەوە.
بەشی جیهان- فەرماندەیەکی باڵای هێزە کوردەکانی سووریا دەڵێت نزیک بە 600 کەس لە تیرۆریستانی داعشی تا ئێستا خۆیان تەسلیمی هێزەکانی هەسەدە کردووە، بەوەشەوە کۆنتڕۆڵ کردنەوەی یەکجاریی شاری ڕەقە سێ بۆ چوار مانگی دیکە درێژە بخایەنێت.
News Code 7881
Your Comment