به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژماره‌یێک له به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌وان برێت مه‌ک گۆرک نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک­کۆماری ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانیی دژه داعش به توندی دژی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی کوردستان قسه‌یان کردووه به‌ڵام هه‌ندێ له شرۆڤه‌کاران له‌وان محموود بۆزئه‌رسه‌لان شرۆڤه‌کارێکی سیاسی پێیان وایه: هه‌ڵوێستی برێت مه‌ک گۆرک کاتیی بووه و پیشانده‌ری هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسی ئه‌مریکا نییه و له ڕاستیدا واشنتۆن دژی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم نییه.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌گه‌ر دۆخی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌مریکا پێویستی به کورد هه‌یه به‌و بۆنه‌وه من پێم وانییە واشنتۆن دژی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم بێت. ئه‌م وڵاته سه‌رمایه‌دانه‌ریی سیاسی و سه‌ربازیی زۆری له‌سه‌ر کورده‌کان کردووه. دامه‌زراندنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه درێژخایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌بێت.
ئه‌م کارناسه‌ی پرسه سیاسییه‌کان پێی وایه ئه‌مریکا له ڕواڵه‌تدا ده‌ڵێت که لایه‌نگری عێراقی فیدڕاڵه به‌ڵام له ڕاستیدا کوردستانی سه‌ربه‌خۆی پێی باشتره له عێراقێکی لاواز و ناسه‌قامگیر له باری سیاسییه‌وه. جگه له‌وه‌ش دامه‌زراندنی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ له پێناو به‌رنامه‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه.
ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ئه‌گه‌رچی ئه‌مریکا نیگه‌رانی یه‌کسانی عه‌ره‌ب و کورد له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمه به‌ڵام ئه‌و نیگه‌رانیه‌ش له‌مپه‌ڕی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم نابێت.
بۆزئه‌رسه‌لان ده‌ڵێت: به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراندنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردی له عێراق، کاریگه‌ری داده‌نێته‌سه‌ر پرسی کورده‌کان له سووریاش.
به‌شی جیهان- مه‌حموود بۆزئه‌رسه‌لان پێی وایه ئه‌مریکا دژی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی کورده‌کان نییه چوونکه سه‌رمایه‌دانه‌رییێکی زۆریان له‌سه‌ر کردووه و کوردستانی سه‌ربه‌خۆ له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی واشنتۆن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌بێت.
News Code 7880
Your Comment