بە پێی هەواڵی کوردپرێس، زۆربەی بەرپرسانی ئەمریکایی کە تا ئێستا سەبارەت بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی ڕایان دەربڕیوە، یان لە گەڵ خوسی ڕیفراندۆمە یان لە گەڵ کاتی بەڕێوەچوونی لە ٢٥ی سێپتێمبێردا کێشەیان هەیە.
لەمناوە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەڤیزیۆنی فاکس نیووزی وتووە: هەرێمی کوردستان هاوبەشتی ستراتژیکی ئەمریکا لە ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراقە و هەر بۆیە ئەمریکا درێژە بە پشتیوانیی خۆی لە عێراقی یەکگرتوو، فیدراڵ و دیموکراتیک دەدات.
ناوبراو هۆشداری دا کە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە کاتی ئێستادا تەنانەت ئەگەر بە شێوەی نافەرمیش بێت، دەتوانێ دەرئەنجامی کارەسات هێنەری لە سەر هاوکاریی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بە دواوە بێت.
هاوکات بەرپرسێکی باڵای عێراقی کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت، لە لێدوانێکدا بۆ فاکس نیووز هۆشداری دا کە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان لانی کەم تا بەر لە چارەسەریی کێشەی ناوچە جێ ناکۆکەکان دەتوانێ ببێتە هۆی تەشەنەسەندنی کێشەکانی عێراق و ناوچە.
عەمار کازم نوێنەری سەر بە ئاوپەیمانی یاساش لە وتووێژ لە گەڵ ئەو هەواڵدەرییە جەختی لەوە کردۆتەوە کە هەرێمی کوردستان ناتوانێ بە بێ هاوکاریی دیتران لە سەر پای خۆی راوەستێت، چونکا بە وتەی ناوبراو لە ئەگەری جیابوونەوەی هەرێم، کوردەکان لانی کەم 10 ساڵ پێویستیان بە ئەمریکا هەیە بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانیان.
بەڵام سامی ئەرگۆشی وتەبێژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هۆشدارەکان، داکۆکی لەوە دەکاتەوە کە کوردەکانی هەرێمی کوردستان پێداگرن لە بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆم و بە دڵنیاییەوە ڕیفراندۆم بەڕیوە دەبەن.
بەشی جیهان- بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دا کە تەنانەت بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمێکی نافەرمیش دەتوانێت زیان بگەیێنێت بە هاوکاریی بەغدا و هەولێر لە ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی داعش.
News Code 7878
Your Comment