١- دەستگیر بوونی ٣٥ ڕۆژنامەوان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ جەماعەتی گولەن
بە فەرمانی دادستێنی جومهووریەتی تورکیا لە ئەستەمووڵ، پۆلیس لە ڕێگای ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوەوە هێرشی کردە ئەو میدیا و ڕاگەیاندنانەی دەگوترێت بنکە و ئەستوونی دەزگای ڕاگەیاندنی گولەنن و هەر لەم پێوەندییەدا ٣٥ کەس کە نەرمئامێری بایلۆکیان بەکار هێنابوو دەستگیر کران و بۆ ناوەندی پۆیس گوازرانەوە.
٢- کوژانی لاوێکی کوردی خەڵکی شانلی ئورفا بە گولەی جەندەرمەکانی تورکیا
لاوێکی ٢٠ ساڵانی خەڵکی شانلی ئورفا کەوتۆتە بەر گوللەی جەندەرمەکانی تورکیا کە سەرقاڵی پشکنین لە ناوچەی ئاک چاکالی ئەو پارێزگایە بوون و گیانی خۆی لەدەست داوە. ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی جەندەرمەی تورکیا ئاوڕنەدانەوە لە فەرمانی ڕاوەستانی بە هۆکار زانیوە بۆ تەقەی فەرمانبەرەکانی و لە ئەنجامدا کوژرانی ئەم لاوە مەدەنییە.
٣- ئەندامێکی ڕووسی داعش لە ئادانا دەستگیر کرا
هێزی دژە تیرۆری پۆلیسی تورکیا پاش چەندین مانگ گەڕان و پشکنین، توانییان ڕێنات باکی ئۆف لە پارێزگای ئادانا دەستگیر بکەن کە خەڵکی ڕووسیایە و دەوترێت ئەندامی داعشە. ئەم ئەندامەی داعش ڕاهاتووە و بۆ ئەنجام دانی ٣ ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی دزەی کردۆتە ناو خاکی تورکیا و پێی ڕاسپێردراوە هێرش بکاتە سەر بنکەی ئینجەرلیک، کدنە ئامانجی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لەو بنکەیە و هەروەها هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کۆڕێکی عەلەوی لە مەیدانی ٥ی جانیڤێریی ئادانا.
٤- دەمیرتاش داوای لە هەموو لایەنێکی دیموکراسی خواز کرد بەشداریی کۆبوونەوەکەی پارتی کۆماری خوازی گەلی تورکیا بکەن
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی بەندکراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ڕێگای پارێزەرەکەیەوە پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و وێڕای جەخت لەسەر کۆدەنگیی هەموو لایەنەکان بەرامبەر بە پارتی داد و گەشە ڕایگەیاندووە: دەبێ هەموو لایەنە دیموکراسی خوازەکان لە کۆبوونەوە تایبەتەکەی پارتی کۆماری خوازی گەل لە چاناک قەلعە ئامادە بن. دەبێ هەوڵەکانی پارتی داد و گەشە بۆ لێکدابڕینی پارت و لایەنە دیموکراسی خوازەکان پووچەڵ بکرێتەوە.
٥- تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای زرێپۆشێکی پۆلیسی تورکیا لە پارێزگای شرناخ
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دەسکرد لەسەر ڕێگای زرێپۆشێکی پۆلیسی تورکیا لە گەڕەکی یافزی جزیرە ل پارێزگای شرناخ، ٤ پۆلیسی تورک بریندار بون.
٦- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ٨ی سێپتێمبێری دیاری کرد تا نوێنەرانی ئاڵمانیا سەردانی بنکە سەربازییەکی قۆنییە بکات
پاش گێرە و کێشەیێکی زۆر سەبارەت بە سەردانی نوێنەرانی پارلەمانی ئاڵمانیا لە بنکەی سەربازیی ناتۆ لە قۆنییە و درووست بوونی قەیرانێک لە پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئاڵمانیا، تورکیا بە ناوبژێوانی کردنی ناتۆ مۆڵەتی بەسەر کردنەوەی بنکە سەربازییەکەی دەرکرد و وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ٨ی سێپتێمبێری بۆ ئەم مەبەستە دیاری کردووە.
کۆدی هەواڵنێر:
بەشی تورکیا- چاوێک دەخشێنین بەسەر گرینگترین گۆڕانکارییەکانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی لە وڵاتی تورکیا.
News Code 7876
Your Comment