هەلیکۆپتەرێک لە دهۆک کەوتە خوارەوە، دژەتیرۆری کوردستان زانیاریی گرینگ ئاشکرا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو لە سنووری قەزای ئامێدی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی کەوتوەتە خوارەوە و لە ئەنجامی ڕووداوەکەش زیاتر لە شەش کەس  گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان (KCT) لەمبارەوە بڵاوی کردەوە، ئەو فڕۆکەیەی شەوی رابردوو لە سنووری قەزای ئامێدی کەوتە خوارەوە، "لە جۆری Eurocopter AS350 بووە و چەند سەرنشینێک لەوانەی گیانیان لە دەست داوە چەکدارانی پەکەکە بوون".

دژەیرۆری کوردستان زیاتر دەڵێت، "کاتژمێر 8:40 خولەکی شەوی رابردوو، هەلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست دا."

ئەوەشی خستوەتەڕوو، "لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە حکوومەتی عێراق و هاوپەیمانان و حکوومەتی تورکیاوە کردووە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەوە، بەڵام لە وەڵامدا ڕایانگەیاندوە کە هەلیکۆپتەرەکە هی ئەوان نییە."

دژەتیرۆری کوردستان (KCT) ئاماژەی بەوەش کردووە، "هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەدواداچوون لەو بارەوە کرد و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە هەلیکۆپتەرەکە لە جۆری Eurocopter AS350 بووە و چەند سەرنشینێک لەوانەی گیانیان لە دەست داوە چەکدارانی پەکەکە بوون، بەدواداچوونیش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت تا زانیاریی تەواو لەسەر هەلیکۆپتەرەکە کۆ بکەنەوە کە سەر بە چ لایەنێک بووە".

News Code 7858

Your Comment

You are replying to: .
captcha