پشکی کوردەکانی عێراق پاش ڕووخانی سەدام حسێن

بەشی جیهان- ئاژانسی ڕۆیتێرز دەنووسێت: ڕاستە کە کوردەکان پاش ڕووخانی ڕەژیمی سەدام حسێن توانییان ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەر بۆ خۆیان دابمەزرێنن بەڵام تەنها دوو حزبی کوردی دەستیان بەسەر سامانی ئەو ناوچەدا گرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز گفتوگۆی لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی "دۆخی عێراق پاش چەندین ساڵ لە ڕووخانی ڕەژیمی سەدام حسێن" ئەنجام داوە و لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە.

ئەم ئاژانسە لەبارەی کاریگەریی گۆڕینی حکوومەتی عێراق دەنووسێت: کوردەکانی عێراق پاش ڕووخانی سەدام توانییان ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەر بۆ خۆیان دابمەزرێنن بەڵام ئەم گۆڕانکارییە نەبووە هۆی ڕازامەندیی ئەوان.

ڕۆیتێرز لەبارەی کاریگەریی ڕووخانی سەدام لەسەر کورەکان دەنووسێت: کوردەکان توانیویانە لەو ناوچە خۆسەرەدا کە لە باکووری عێراق دامەزراوە کۆمپانیا نەوتی و گازییە نێونەتەوەییەکان بۆ سەرمایەدانان ڕابکێشن. بەڵام دوو حزبی کوردی یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات لەسەر سامان و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان ململانێ دەکەن.

ئەم ئاژانسە لە درێژەدا ئاماژەی داوە بە هەوڵدانی حزبە کوردییەکان بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە سەربەخۆیی زیاتر و دەنووسێت: کاتێک کە کوردەکان لە ساڵی 2017دا ڕیفراندۆمی سەربەخۆییان بەڕێوەبرد حکوومەتی ناوەندیی عێراق هێزی ناردە سەر چەند ناوچەیەک و ئەو ناوچانە لەژێر کۆنترۆڵی کوردەکان دەرهێنرایەوە و پشکی هەرێم لە بوودجەی عێراق بڕا.

هاووڵاتییانی کورد کە قسەیان بۆ ڕۆیتێرز کردووە بڕوایان وایە کە لەسەردەمی سەدام حسێندا تەنها بنەماڵەیەک دەستیان بەسەر ماڵ و سامانی عێراقییەکاندا گرتبوو بەڵام ئێستا سەدان کەس سەریان هەڵداوە کە سەرچاوەکان و سەروەت و سامانی خەڵک دەدزن.

News Code 7852

Your Comment

You are replying to: .
captcha