ئەسەد بە سەردانێکی فەرمی لە مۆسکۆیە و لەگەڵ پووتین کۆ دەبێتەوە

بەشی سووریا- بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆ و بڕیارە لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆ ببێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڤنوکۆڤا لە مۆسکۆ رێورەسمی پێشوازی فەرمی لەسەرۆکی سوریا بەڕێوەچوو و لەلایەن میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پوتین و جێگری وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی ڕووسیا لە دیمەشق و باڵیۆزی سووریا لە مۆسکۆ پێشوازی کرا.

لەو سەرەدانەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریادا شاندێکی وەزاری باڵا یاوەری بوو.

لە 6ی ئازارەوە ڕۆژنامەیەکی ڕووسی بڵاویکردووەتەوە، کە لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا بەشار ئەسەد سەردانێکی فەرمی بۆ مۆسکۆ ئەنجام دەدات، و لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆ دەبێتەوە.

News Code 7851

Your Comment

You are replying to: .
captcha