بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئابووریی مید لە دواهەمین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی داوە بە بێ بەش کردنی هەرێمی کوردستان لەو بڕە پارەیە کە بەغدا بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاری کردبوو و دەڵێت هۆکارێکی بێ بەش بوونی کوردەکان لەو پارەیە چارەسەر نەبوونی پرسی کونترۆڵ کردنی نەوت و داهاتە نەوتییەکانە.
گۆڤارەکە ئاماژە بە تووڕە بوونی بەغدا دەکات لە سەربەخۆ بوونی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئاماژە دەکات کە لە شەش ساڵی ڕابردووەوە عێراق چەندین جار پشکی هەرێمی کوردستانی لە بوودجەی گشتیی عێراق بڕیوە و هۆکارەکەشی بۆ هەناردەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنێتەوە.
گۆڤاری ئابووریی مید هەروەها ئاماژە بە دابەش نەبوونی چەند مانگەی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دەکات و باس لە ناتەوانیی حکوومەتی خۆجێی هەرێمی کوردستان دەکات لە خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بەبێ یارمەتیی مانگانەی بەغدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment