هۆشداری لە فرۆشتنی پشکەکانی کۆمپانیای سۆمۆ دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆشداری لە فرۆشتنی تەواوی پشکەکانی کۆمپانیای سۆمۆ دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا سەنەد لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی: "هەرچەندە هێنانە ئارای ئەو هەواڵە شەرمەزاری سیاسیم بۆ دروست دەکات، بەڵام پێشتر بەڵێن و هۆشدارییەکیدا بەرامبەر بە ڕفاندنی سومۆ لەلایەن کوتلە سیاسییەکانەوە، داواشم کرد پارێزگاری لێبکرێت و ئەو کۆمپانیایە نەخرێتە ناو پشکەوە".

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق راشیگەیاندوە، "سۆمۆ بەرەو یەکێک لە کوتلە سیاسییەکان ڕۆیشت و ئەمەش ئاماژەیەکی نادروستە و مەترسییە بۆ داهاتوی سامانی نەوت ئەگەر خەیاڵی سیاسی لە دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتیی لەو شێوەیەدا بەشدار بێت".

ڕێکخراوی دەوڵەتی بەبازاڕکردنی نەوت "سۆمۆ" ئەو ڕێکخراوەیە کە بەرپرسە لە بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق، تاکە دەسەڵاتی فەرمییە کە بەپێی یاساکانی عێراقی کارپێکراو دەسەڵاتی پێدراوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی هەناردەکردنی نەوتی خاو، هەروەها گرێبەستی هەناردەکردن و هاوردەکردنی بەرهەمەکانی نەوت.

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت کار لەسەر هەناردەکردنی نەوتی سوتەمەنی و هەندێک بەرهەمی تایبەت دەکات کە بۆ پێویستی بەکارهێنانی ناوخۆیی زیادن، لەگەڵ ئەوەش دا بەنزین و رۆن، نەوتی سپی، غازی شل بەپێی پێویستی ناوخۆییەکان بازاڕ هاوردە دەکات.

News Code 7760

Your Comment

You are replying to: .
captcha