بۆچوونی شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا لەبارەی بڕیارە تاکەلایەنەکەی پەکەکە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست

بەشی جیهان- بەڕێوەبەری پرۆگرامی تورکیا لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایدەگەیەنێت: بڕیارەکەی پەکەکە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایەنە لە چەقی بوومەلەرزە کوشندەکەی ئەم دواییەی تورکیا بڕیارێکی دروستە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە دوای بوومەلەرزە کوشندەکەی دوو هەفتە لەمەوبەری تورکیا وتی: بۆ یارمەتی گەیاندن بە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە، هێزەکانی پەکەکە بە شێوەیەکی تاکلایەنە ئاگربەستیان ڕاگەیاندووە و تا ڕووبەڕووی هێرشی هێزەکانی حکوومەتی تورکیا نەبنەوە دەست بۆ چەک نابەن.

گونۆڵ تۆل، بەڕێوەبەری پرۆگرامی تورکیا لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ڕاگەیاندووە کە "بڕیارەکەی پەکەکە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایەنە لە چەقی بوومەلەرزە کوشندەکەی ئەم دواییەی تورکیا بڕیارێکی دروست بوو".

ئەم شرۆڤەکارە پێوایە کە پارتی کرێکارانی کوردستان بەم بڕیارەی دەیەوێت نیشان بدات کە ئەو گرووپە لە شەڕەکانیدا تەنها هێزە دەوڵەتییەکان دەکاتە ئامانج و قەد نەیویستووە زەبر لە خەڵکی مەدەنی بدات.

گونۆڵ تۆل جەختی لەوە کردەوە کە پەکەکە بە ڕاگەیاندنی ئەم ئاگربەستە هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەاوایی لە ناو خەڵک دەدات.

ناوبراو پێی وایە پەکەکە دەیەوێت تێڕوانینی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ کورد بەتایبەت کوردی سووریا کە ڕۆژئاوا بە فاکتەرێکی کاریگەری دەزانێت بۆ شکستی داعش وەک خۆی بمێنێتەوە. بەڵام ڕەنگە ئەم بڕیارە بۆ باشترکردنی وێنەی پەکەکە کە لەلایەن هەندێک وڵاتەوە بە گروپێکی تیرۆریستی ناسراوە کاریگەریی ببێت.

News Code 7722

Your Comment

You are replying to: .
captcha