بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش تێپه‌ڕبوونی 11 ڕۆژ به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاتریش بن، چوونكه ئه‌گه‌ری ڕزگاربوون و مانه‌وه به زیندوویی له‌سه‌ر دار و به‌ردووی باڵه‌خانه‌كان زۆر لاواز بوون.
به‌گوێره‌ی داتا فه‌رمییه‌كانی توركیا کە سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە تا ئەم ساتە ژماره‌ی گیان له‌ده‌ست دان به‌هۆی بوومه‌له‌رزكه‌ی ڕۆژی 6ی ئه‌م مانگه 39 هەزار و 672 كه‌س بووه.
له سووریاش تا ئێستا ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به زیاتر له 7 هه‌زار كه‌س خه‌ملێنراوه، واته ژماره‌ی قوربانییان له هه‌ردوو وڵات زیاتر له 46 هه‌زار كه‌سه.
رۆژی 6ی ئه‌م مانگه دوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز له ناوه‌ندی پارێزگای مه‌ڕه‌ش له باشووری توركیا به گوڕی 7.8 و 7.6 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕوویان دا و دواتریش چه‌ند پارێزگایه‌كی تری توركیا و باكوری سووریای گرته‌وه.
لای خۆشییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری له‌ناكاو و ئافاتی توركیا جه‌ختی كردۆته‌وه كه دوای هه‌ردوو بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه، تا ئێستا 4 هه‌زار و 323 پاش بوومه‌له‌رزه‌ی تر له توركیا ڕوویان داوه.
Your Comment