بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕزگار عیسا سوار، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە باسنیوزی راگەیاند: "پێویستە خەڵكی قوباد تاڵەبانی باش بناسن، چونكە رووی راستەقینەی قوباد تاڵەبانی تا دێت زیاتر دەردەکەوێت کە کەسێکی دووڕوو، فیتنەچی و ترسنۆکە و هەمیشە پیلان دادەڕێژێت و دواتر خۆی لە پەنای کەسانێک یان بابەتەکان دەشارێتەوە. تا ئەو رادەیەی کە براکەشی هان دەدات توند بێت و تیرۆر بکات و لە ئەنجامدا خۆی وەکوو قوربانی نیشان دەدات بۆ ئەوەی خۆی وەک کەسێکی ئاشتیخواز و حوکمدار دەربکەوێت".
جەختی لەوەش كردەوە: "یارییە قێزەونەکانی قوباد تاڵەبانی وردە وردە بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەبن و پێگە و متمانەی خۆی کە بە درۆ و فێڵ دروستی کردووە، رۆژ بە رۆژ لە لای خەڵکی کوردستان و سیاسەتوانانی دەرەوە لەدەست دەدات و بە کەسێکی بێ مەبدەئ و ترسنۆک لەقەڵەم دەدرێت کە کەس ناتوانێت متمانەی پێ بکات".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی راشكاوانە گوتیشی: ”قوباد تاڵەبانی کەسێکه پارەپەرست و خۆپەرستە کە هەموو شتێک لەپێناو بەرژەوەندیی خۆی دەکاتە قوربانی. دەستی باڵای لە دزییەكانی خاڵە سنوورییەکان هەیە، بۆیەش ڕێگر بووە لە كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەکان، کەسێکە توانای رووبەرووبوونەوەی قەیرانەکانی نییە و هەمیشە بە خۆدزینەوە و ڕاکردن و کات کوشتن پێی وایە چارەسەری کێشەکان دەکات".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، هێرش دەکاتە سەر قوباد تاڵەبانی و بە كەسێكی فیتنەچی و ترسنۆک وەسفی دەكات.
News Code 7694
Your Comment