بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دووپاتی جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عێراقمان كرده‌وه".
بلینكن نووسیوویه‌تی: "پێكه‌وه له‌پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له بواری ئابووری و سه‌ربه‌خۆیی وزه، كارده‌كه‌ین".
له ئێستادا شاندێکی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن لە ئەمریکایە و لەگەڵ وەزیری گەنجینە و بانکی فیدراڵی ئەو وڵاتە گفتوگۆ لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەکەن.
شایانی باسە دوێنێ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاندبوو: "دیدارمان لەگەڵ زۆر لە بەرپرسانی ئەمریکا دەبێت، لەنێویاندا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جێگری وەزیری بەرگری، هەروەها لە کۆشکی سپی کۆبوونەوەمان دەبێت".
ناوبراو گوتبوشی: "لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئابووری، دارایی، بانکی، بابەتی بەهای دۆلار و دینار، هەروەها بەرهەمهێنانی غاز، نەوت و کارەبا و چەند پرسێکی دیکە".
وەزیری دەرەوەی عێراق، راشیگەیاندبوو: "یەکێک لەو بەرپرسانەی ئەمریکا کە لەگەڵی کۆدەبینەوە جانێت یەڵێن، وەزیری گەنجینەی ئەمریکایە، هاوکات لەگەڵ بانکی فیدراڵی ئەمریکا کۆدەبینەوە، گفتوگۆ لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەکەین، هیوادارین لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی بگەینە رێککەوتن، لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن بە دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدابوو، لە کۆبوونەوەکانیاندا تیشک دەخەنە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها باس لە پڕۆژەیاسای بوودجەی 2023 دەکەن.
بەشی جیهان- له واشنتن هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و عێراق، له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگییه ئابوورییه‌كان و جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوانیان گفتوگۆیان کرد.
News Code 7678
Your Comment