بەپێی هەواڵی کوردپرێس، واڵی ئادیامۆ، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وەزارەتەکەیان مۆڵەتێکی تایبەتی 180 رۆژی دەرکردووە کە رێگە بۆ هەموو هاوکارییەکی مرۆیی بۆ سووریا دەکاتەوە، کە لە رابردوودا و بەگوێرەی سزاکان قەدەغە بوون بۆ سووریا بنێردرێن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە، بڕیاری سووک کردنی سزاکانی سەر سووریا، موڵک و سامانی ئەو سوورییانە ناگرێتەوە کە لەلایەن ئەمریکا بلۆکران و بەگوێرەی سزاکانی سەر سووریا دەستیانبەسەردا گیراوە.
جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەختیش دەکاتەوە کە هیچ سزایەکی وڵاتەکەی رێگرنابێت لەبەردەم گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە هاوڵاتیان سووریا.
بەشی جیهان- وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاری دا بۆ ماوەی شەش مانگ سزاکانی سەر سووریا سووک بکرێن تاوەکوو وڵاتان بتوانن هاوکاریی مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی ئەو وڵاتە بنێرن.
News Code 7677
Your Comment