سوودانی بە مەبەستی ڕاکێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیمارات سەردانی ئەو وڵاتەی کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئامانجەکانی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی-ی بۆ ئیمارات ئاشكرا كرد و به‌پێی یه‌كێک له‌ ئامانجه‌كانیش، سوودانی له‌و وڵاته‌ ده‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیمارات به‌ره‌و عێراق رابكێشێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌مال حه‌سه‌ن له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووە: "له‌ یه‌كێک له‌ خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ ئیمارات پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ناوچه‌یی و عه‌ره‌بی ڕاسته‌وخۆ به‌ شێوه‌یه‌ک كه‌ پره‌نسیپی دروستكردنی ئابووریه‌كی هاوبه‌شی له‌ بواره‌ جیاجیاكان له‌خۆ بگرێت".


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ ئیمارات و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته‌، شه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت، دیارترینیان ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ بۆ بواری نه‌وت و غاز، نیشته‌جێ كردن، دروستكردنی هاوبه‌شییه‌ک كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخی ئابووری، به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رده‌ستبوونی سه‌دان ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌ زیاتر له‌ 10 كه‌رتی گرنگدا، دیارترینیان وزه‌ جگه‌ له‌ كشتوكاڵ، بیناسازی، كۆمه‌ڵگه‌ پیشه‌سازییه‌كان، وێستگه‌كانی كاره‌با.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سوودانی به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ هاوكاریی ئابووری و وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی وڵاتانی دیكه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپا ده‌كات.

شایانی باسە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانێكی بۆ ئیمارات ده‌ستپێكرد بۆ ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ک دیدار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان، دیارترینیان دۆسیه‌ی ئابوورییه‌.

News Code 7676

Your Comment

You are replying to: .
captcha