بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆمارى توركیا گه‌یشته شارى مەرەش و ڕایگەیاند، وڵاتەکەى تووشى زیانێکى زۆر گەورە بۆتەوە و لەچەند شارێکى گەشتیاریش سەرجەم ئوتێلەکان تەرخان کراون بۆ ئەوانەى بێلانەن.
میدیاى توركیاش جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌ردۆغان ده‌چێته ناو سه‌نته‌رى شاره‌كه، به‌ڵام سه‌ره‌تا به‌پێویستى زانیوه په‌یامێک ئاراسته‌ى زیانلێكه‌وتووانى شارى مه‌ره‌ش بكات و دواتر سه‌ردانى هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
به‌گوێره‌ى دوایین ئامارى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركیا، ژماره‌ی ئهوكهسانهى گیانیان لەدەست داوه بۆ 8 هەزار کەس بەرزبۆتەوە.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD ـ ئافاد)ى توركیا لیستی پێداوستیەکانی خەڵکی کارەساتباری بڵاو کردەوە كه بریتین له:
- هیتەری کارەبا
- بوتڵی غازی بچوک‌و گەورە
- زۆپای دار
- مۆلیدە ـ پاوەر بانک
- جلوبەرگی منداڵ له(1 بۆ 5) ساڵ
- جلی پیاوان و ژنان
- پێڵاو
- قاپ و کەوچکی سەفەریی
- خواردنه له‌قتونراوه‌كان
بەشی تورکیا- ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا چوە شارى مەرەش لە باشووری وڵاتەکەی و ڕاستەوخۆ سەردانى کەمپەکانى کرد.
News Code 7671
Your Comment