هەرێمی کوردستان تیمی فریاگوزاریی رەوانەی کوردستانی تورکیا و سووریا کرد

بەشی جیهان- وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر، رەوانەکردنی تیمێکی فریاگوزارییان راگەیاند بۆ کوردستانی سووریا و تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە وتی تیمەکە پزیشکی و پسپۆڕی گەڕانن بەدوای قوربانیانی ژێر داروپەردوو، ئەو تیمە راهێنراون و پسپۆڕن لە کاری خۆیاندا.

شایانی باسە ڕ‌ۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی شوبات، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە، دامودەزگاکانی حکوومەت، وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی-م راسپاردوون هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی مانگی سوور بکەن لە هەوڵەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سووریا.

له‌ توویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، "بۆ ئەم مەبەستە تا ئێستا 3 تیمی فریاگوزاری و 25 ئەمبولانس ئامادەن".

News Code 7662

Your Comment

You are replying to: .
captcha