ڕێبەری باڵای شۆڕش لێبووردنی گشتیی بۆ گیراوانی ڕووداوەکانی ئەمدواییە دەرکرد

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لێبووردنی گشتیی بۆ زۆربەی گیراوانی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی وڵات دەرکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش پێشنیاز و داواکارییەکی سەرۆکی داواکاری گشتی ئێران بۆ ئایەتۆڵڵا خامنەیی، سەبارەت بە لێبووردنی گشتی و کەمکردنەوەی سزا قورسەکانی سەر ئەو گیراوانەی لەم دواییانەدا لە شارە جیاوازەکانی ئێران گیراون، رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر داواکارییەکە.

سەرۆکی داواکاری گشتیی ئێران لە داواکاریەکەی بۆ ڕێبەری باڵای شۆڕش ڕایگەیاندووە، کە لەلایەن خێزان و خانەوادەی گیراوانەوە لەگوشاردان و هەندێک لەوان دەرکەوتووە لەلایەن "دوژمنانی وڵاتەوە" هەڵخەڵەتێنراون و دانیان بەهەڵەکانیاندا ناوە، بۆیە ئاوا داواکارییەکمان بۆ ڕێبەری وڵات بەمەبەستی ئازادکردنیان بەرزکردەوە.

ئەم بڕیارە لە ساتی نزیکبوونەوەی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە 22ی ڕێبەندان بەشێوازی جۆراجۆر هەر لەکەمکردنەوەی سزاکان تا ئازادکردنی زۆربەی گیراوان دەگرێتەوە.

News Code 7657

Your Comment

You are replying to: .
captcha