تورکیا بەنیازە کوردەکان لە دیمەشق دوور بخاتەوە

بەشی جیهان- فایننشیاڵ تایمز دەنووسێت ئامانجی تورکیا لە هەوڵدان بۆ ئاشتی لەگەڵ دیمەشق، هاندانی حکوومەتی ناوەندیی سووریایە لە دژی کوردەکان ئەوەش دوای ئەوەی کورد لە حکوومەتەکەی بەشار ئەسەد نزیک بۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی فایننشیاڵ تایمز لە وتارێکدا سەبارەت بە مەیلی تورکیا بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا سەرەڕای داگیرکردنی ٥٪ خاکی ئەو وڵاتە، نووسیویەتی: بێمتمانەیی قووڵ لە نێوان هەردوولادا هەیە و پڕۆسەی ئاشتی ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە.

ئەم ڕۆژنامەیە لەبارەی ئامانجەکانی تورکیا بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ سووریا نووسیویەتی: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەیەوێت لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا پلانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ دیمەشق تێکبدات و هەروەها بەوهۆیەوە کە بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکان ڕووبەڕووی دژایەتیی ڕووسیا بووەتەوە، دەیەوێت بە نزیکبوونەوە لە دیمەشق، حکوومەتی ناوەندی سووریا لە دژی کورد بوەستێنێت.

ئەم ڕۆژنامەیە جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێرش و هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا زیاتر و زیاتر کوردەکانی لە دیمەشق نزیک کردۆتەوە.

فایننشاڵ تایمز جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەشێک لە خواستی تورکیا بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ دیمەشق دەگەڕێتەوە بۆ بێهیوا بوونی ئەردۆغان لە بەدەست هێنانی ڕەزامەندیی واشنتۆن و مۆسکۆ بۆ هێرشی سەربازیی نوێ بۆ سەر کوردەکانی سووریا.

News Code 7655

Your Comment

You are replying to: .
captcha