ڕوانگەی مافی مرۆڤ زەنگی مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا لێدەدات

بەشی سووریا- ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی دابە زیاتر بوونی ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هۆشداری دا لەبارەی سەرهەڵدانەوەی ئەو گرووپە لەو ناوچانەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە مانگی ئازاری 2019 بنبڕ کردنی داعشیان لە سووریا ڕایانگەیاند؛ ماوەی چەند مانگە هێرشەکانی ئەو گرووپە بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی دەری دەخەن کە داعش بە تەواوی لەناو نەچووە.

سەرچاوەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویانکردەوە، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا ١٨ کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی SDF لەلایەن داعشەوە و بەهۆی هێرشە سەربازی و خۆکوژییەکانی ئەم گرووپەوە گیانیان لەدەست داوە.

سەرەڕای ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکاندا، داعش بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە لەناکاوەکانی.

News Code 7645

Your Comment

You are replying to: .
captcha