ئەمریکا لەپێناو پاراستنی هێزە کوردەکان، لەدژی تورکیا ناوەستێت

بەشی جیهان- سام هێلر دەڵێت، نابێت هێزەکانی سووریای دیموکرات چاوەڕێی ئەوە بن کە ئەمریکا لە پێناو ئەواندا لەناو خاکی سووریا ڕووبەڕووی هێزەکانی تورکیا ببێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی میدڵ ئیست ئای لە زاری بەرپرسانی پێشووی ئەمریکا و شارەزایانی کاروباری سووریاوە نووسیویەتی: ئەمریکا پێشتر بۆ ئەوەی گرژییەکان کەم بکاتەوە هەوڵی نێوەندگیریی نێوان کوردانی سووریا و حکوومەتی تورکیای داوە، بەڵام پێناچێت ئەمجارەیان بیەوێت دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بوەستێت.

ئەم گۆڤارە زیاتر نووسیویەتی: ئەمریکا لە ئێستادا تەرکیزی لەسەر ئۆکراینایە و تورکیا بووەتە یەکێک لە یاریزانە گرنگە نێودەوڵەتییەکان لەم بوارەدا.

سام هێلر، شرۆڤەکاری پرسەکانی سووریا لە پەیمانگای سێنچری بەم گۆڤارەی ڕاگەیاندووە، هێزەکانی سووریای دیموکرات دەیانەوێت ئەمریکا بەرگریان لێبکات لەبەرامبەر تورکیا، بەڵام بڕیار نییە واشنتۆن بۆ پاراستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات هێزەکانی تورکیا بکاتە ئامانج.

News Code 7636

Your Comment

You are replying to: .
captcha