بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دیداره‌که‌دا بارودۆخی مه‌یدانیی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا و دووپات له‌وه کرایه‌وه که تیرۆر مه‌ترسییه‌کی به‌رده‌وامه و تا ڕیشه‌کێش کردنی تیرۆر و هزری توندڕۆیی پێویسته کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانان و وڵاتانی ناوچه‌که له‌گه‌ڵ یه‌کتر له هه‌وڵ و هاوئاهه‌نگی به‌رده‌وامدا بن.
به گوێره‌ی هەواڵەکەی باره‌گای بارزانی؛ شاندی میوان ستاییشی ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستانی کرد و به هێزێکی تۆکمه و خاوه‌ن وره‌ی وسف کرد و ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که هاوپه‌یمانان خوازیاری ئه‌وه‌ن پێشمه‌رگه به نه‌فه‌سێکی تازه و دامه‌زراوه‌یی ڕێک بخرێته‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا مەسعوود بارزانی سوپاسی هاوکاری و هاوئاهه‌نگی هاوپه‌یمانانی کرد له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی تیرۆریستان‌دا.
Your Comment