کورد لە کتێبی بیرەوەریی مایک پۆمپیۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا

بەشی جیهان- کلیل وشەی کورد لە کتێبی بیرەوەرییەکانی مایک پۆمپیۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، 23 جار نووسراوەتەوە کە زیاتر ئاماژە بە شەڕی ئەردۆغان لەگەڵ کورد و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایک پۆمپیۆ وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە کتێبە نوێیەکەیدا لەباسی کوردا دەڵێت: "لە کۆشکی سپی لەگەڵ شاندی تورکیا کۆ بووینەوە و پێمان وتن کە ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردنتان بۆ شەڕکردن دژى پەکەکە، بەڵام بۆ لەناوبردنی داعش لەگەڵ کوردەکانی سووریا کار دەکەین".

ناوبراو ده‌شڵێت :"هەرگیز توڕەیی وا خێرا بتەقێتەوە لە ژوورێکدا نەمبینیوە، چوونکه‌ کاردانه‌وه‌ى تورکیا زۆر خێرا و چاوه‌ڕواننه‌کراو بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى پێمان وتن".

به‌وته‌ى وه‌زیرى پێشووى دەرەوەى ئه‌مریکا: "ئیبراهیم کاڵن ‌و هاکان فیدان زۆر خێرا تەقینەوە و زۆر بەخێراییش کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشت، ئه‌وه‌ى ڕوویدا بۆ تورکیا شتێکی باش نەبوو به‌تایبه‌ت بۆ پەیوەندییەکانمان".

پۆمپیۆ ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌، "سه‌ربارى توڕه‌ییه‌کانى تورکیا، بەڵام ئێمه‌ گوێمان پێنه‌دان ‌و ئەمریکاش بڕیارە ڕاستەکەیدا کە کێ هاوپەیمان بێ لەگەڵیدا بۆ تێکشکاندنی خەلافەت".

وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمریکا لەکتێبەیدا ئاماژەی بەوەداوە، "ئەو کۆنسێپتە هەموو شتێکی جیاوازکرد، لەسەرەتای 2019 سووریا و عێراق لە داعش ڕزگاریان بوو، لەجیاتی ڕێگە ترادیشناڵەکە بگرینەبەر بۆ هاوپەیمانی کردن لەگەڵ سوپایەکی نیشتیمانی، ئێمە لەگەڵ کوردەکان ڕۆییشتین ‌و ئەمریکییەکانیش قازانجیان کرد".

مایک پۆمپیۆ، هەروەها کوردەکانی عێراق بە هاوبەش و دۆستێکی باش بۆ ئەمریکا وەسف دەکات بەڵام بڕوای وایە سەرکردایەتی کردنی کوردانی ئەو وڵاتە هەندێک تەنگەژەخولقێنە.

News Code 7630

Your Comment

You are replying to: .
captcha