هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕەقە شانەیەکی نووستووی داعشیان لەناوبرد

بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات دوو ئەندامی باڵای داعشیان دەستگیر کرد کە ڕۆڵێکی گرینگیان لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو گرووپەدا هەبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی "تۆڵەسەندنەوەی شەھیدانی ڕەقە" ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا و ھێزەکانی ھەسەدە بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێکیان دەستیپێکرد.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا ھێزە ھاوبەشەکان هێرشیان کردە سەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی "کەرەمە و سیرین و مەنسوورە و شاری ڕەقە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ٣٢ چەکداری داعش و گومانلێکراو لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکەدا دەستگیرکران کە لەنێو دەستگیرکراوەکانی شاری رەقە 2 ئەندامی تیرۆریستی داعش ھەیە کە ئاسانکارییان بۆ ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکان کردووە.

News Code 7627

Your Comment

You are replying to: .
captcha