به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 26ی گه‌لاوێژ به‌رانبه‌ر به 17ی ئابی 2019 عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زلی وه‌زیری ناوخۆی ئێران له‌گه‌ڵ یاسین یاسری وه‌زیری ناوخۆی عێراق کۆ بوویه‌وه و گوتی: هاوکارییه‌کانی نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆی نێوان ئێران و عێراق له بواری ئاسایش و ئاڵوگۆڕی سنووره‌وه به‌تایبه‌ت بابه‌تی چله‌ی ماته‌مین به‌رز بۆته‌وه و ڕوو له باشتربووندایه.
لای خۆیه‌وه یاسین یاسری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند: ڕێوشوێنێکی نوێمان له‌گه‌ڵ ئێران گرتۆته به‌ر و ڕێککه‌وتنه تازه واژۆکراوه‌که‌ی نێوان هه‌ر دوو لا کاره‌کان زۆر ئاسانتر ده‌کاته‌وه و هیوادارین کاروباری زیاره‌تکاران به ئاسانی ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو زیادی کرد: به‌پێی ڕێککه‌وتننامه تازه‌که‌ی هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق سنووری خه‌سره‌وی ده‌کرێته‌وه و ڤیزا لاده‌برێت. ئه‌م یادداشتی لێکتێگه‌یشتنه‌ش سه‌ردانی زیاره‌تکارانی ئێران بۆ وڵاتی عێراق ئاسانتر ده‌کاته‌وه.
شایانی باسه؛ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌گه‌ڵ کرانه‌وه‌ی سنووری خه‌سره‌وی زۆربه‌ی زیاره‌تکاران ئه‌و سنووره له جیاتی سنووره‌کانی مێهران، چه‌زابه و شه‌له‌مچه هه‌ڵبژێرن چوونکه کرماشان نزیکترین شوێن به که‌ربه‌لایه و ژێرخانه‌کانی له‌وان فڕۆکه‌خانه، شه‌مه‌نده‌فه‌ڕ و شاڕێیانی که‌ربه‌لا ته‌واو کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment