گوگڵ بڕوانامه‌ی سوپاسگوزاری به‌خشییه‌ گه‌نجێکى کورد

به‌شی زانست و تەکنەلۆجیا- تیمی په‌ره‌پێده‌ری كۆمپانیای گوگڵ له‌ برووسکه‌یێکدا بڕوانامه‌ی سوپاسگوزاریان به‌خشییه‌ گه‌نجێكی كوردی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆی كاركردنی بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ و چه‌سپاندنی زمانی كوردی و وه‌رگێڕانی نزیكه‌ی 100 هه‌زار داتای وه‌رگێڕان.

کوردپرێس:

بۆكان حه‌سه‌ن که‌ گه‌نجێکى دانیشتووى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی سوپاسگوزاری له‌ كۆمپانیای گوگڵه‌ له‌ لێدوانێكیدا ده‌رباره‌ى خه‌ڵاته‌که‌ ڕایگه‌یاندووه‌: دوای نزیكه‌ی 8 ساڵ كاركردنی بۆ چه‌سپاندنی زمانی كوردی و وه‌رگێڕانی نزیكه‌ی 100 هه‌زار داتای وه‌رگێڕان توانیویه‌تى ئه‌و كاره‌ به‌ كۆتا بگه‌یه‌نێت و له‌ ئێستا زمانی كوردی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی گوگڵ خاوه‌ن داتابه‌یسێكی پارێزراو و پڕ له‌ داتایه‌.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه‌ که‌ له ‌پای ئه‌و كارانه‌ى که‌ کردوویه‌تى تیمی په‌ره‌پێده‌ری كۆمپانیای گوگڵ بڕوانامه‌ی سوپاسگوزاریان پێ به‌خشیوه‌.

ده‌رباره‌ى خه‌ڵاته‌که‌ بۆکان حه‌سه‌ن گوتی: "ئه‌م بڕوانامه‌یه‌ ده‌بێته‌ قه‌ڵغانێک بۆ پاراستنی زمانی كوردی له‌ هه‌موو پێگه‌كانی گوگڵدا ".

ناوبراو ده‌رباره‌ى چالاکییه‌کانى و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد که‌ له‌لایه‌ن تیمی په‌ره‌پێده‌ری كۆمپانیای گوگڵ له‌ نووسینگه‌ی گوگڵ له‌ ئه‌مریكا و هیندستان له‌ ڕێگه‌ی google hangout بانگهێشت كراوه‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كیبۆردی كوردی له‌ Gboard بۆ ئایفۆن و ڕازی بوون به‌ دانانی له‌ ئاینده‌یێكی نزیكدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75779

Your Comment

You are replying to: .
captcha