قوباد تاڵەبانی: کاری زۆر ماوە بیکەین بۆ رووبەرووبوونەوەی بازرگانی کردن بەمرۆڤەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند یاسای دژایەتی کردن بەبازرگانی مرۆڤەوە دەرکراوە، بەڵام هێشتا کاری زۆر ماوە بیکەن.

کوردپرێس: لەتویتێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی: " ئێمە لە حکوومەت یاسای دژایەتی کردنی بازرگانی کردن بەمرۆڤمان دەرکردوە، چەندین یەکەی حکوومیش بۆ ئەو پرسە کراونەتەوە، بەڵام هێشتا زۆر ماوە بکرێت".

لەوبارەیەوە، جێگری سەرۆکی حکوومەت لە تویتەکەیدا ئاماژە بە رۆڵی رێکخراوی هاوسەرەکەی دەکات و دەنووسێت: "رێکخراوی هاوسەرەکەم بەناوی (سید کوردستان) کاری زۆر لەسەر بازرگانی کردن بەمرۆڤەوە دەکات و راپۆرتێکیشی بەهەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی لەوبارەیەوە بڵاو کردۆتەوە".

رێکخراوی سید کوردستان لەماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاویکردۆتەوە کە بازرگانی کردن بەمرۆڤەوە یەکێکە لە ئاڵەنگارییە گەشەکردووەکانی بەردەم کۆمەڵگای عێراقی و شەڕی داعشیش هۆکاربووە بۆ زیادبوونی مەترسییەکە بەتایبەی بۆسەر ژنان و منداڵان و کەمەنەتەوایەتییەکان و خەڵکی بێلانەو ماڵ.

نووسیویشیەتی لەسەرتا سەری جیهاندا نزیکەی 45 ملیۆن کەس رووبەرووی جۆرێک لە کۆیلایەتیی مۆدێرن کراونەتەوە و لەو رێژەیەش نزیکەی 403 هەزار کۆیلەی سەردەم لە عێراقدا هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75778

Your Comment

You are replying to: .
captcha