هێزه‌کانی ڕزگاریی عه‌فرین په‌لاماری سوپای ئازادی سووریایان دا

به‌شی سووریا- هێزه‌کانی ڕزگاریی عه‌فرین بنکه‌ و باره‌گای سوپای ئازادی سووریا له‌ باشووری مارعیان کرده‌ ئامانج که‌ له‌ ئه‌نجامدا 3 هێزی سوپای ئازادی سووریا کوژران و 2ی دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی ناسراو به‌ "هێزی ڕزگاریی عه‌فرین" که‌ پاش داگیرکردنی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای تورکیا- سوپای ئازادی سووریاوه‌ بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی عه‌فرین پێکهاتوونه‌ به‌یاننامه‌یێکیان له‌باره‌ی پێکدادانی ئه‌مدواییه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ هێزی سوپای ئازادی سووریا له‌ ناوچه‌ی مارع بڵاو کرده‌وه‌ و ڕایان‌گه‌یاند: له‌ درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا له‌ عه‌فرین و ده‌وروبه‌ریدا سێ هێزی سوپای ئازادی سووریا له‌ پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزی ڕزگاریی عه‌فرین له‌ مارع کوژران و 2ی دیکه‌ش بریندار بوون.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: هێزی ڕزگاریی عه‌فرین له‌ باشووری مارع به‌ به‌کارهێنانی چه‌کی سووک و نیوه‌قورس بنکه‌ و باره‌گای سوپای ئازادی سووریایان کردۆته‌ ئامانج که‌ له‌و هێرشانه‌دا زه‌برێکی قورس له‌ یه‌که‌کانی سوپای ئازادی سووریا دراوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75776

Your Comment

You are replying to: .
captcha