کوردپرێس:
ئه‌نوه‌ر تاهیر ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به SNNی ڕاگه‌یاند: پێشتر به‌شێكی زۆری بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما دارایی و ئیدارییه‌كان بووه و ئه‌م بڕیاره نوێیه‌ش ته‌ئكیدكردنه‌وه بووه له بڕیاره‌كانی پێشتر، ئه‌گه‌ر نا داهاته‌كان زۆرینه‌یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه که پێشتریش بڕیار درابوو داهاتی به‌شێكی وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خودی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ته‌رخان بكرێت و له خزمه‌تی گشتیدا بێت به‌ڵام دواجار ئه‌و هه‌نگاوه‌ش نه‌نرا و به واژۆی خودی وه‌زیره‌كان پاره خه‌رجكراوه.
ئه‌نوه‌ر تاهیر وتیشی: بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تی دارایی به واتای قۆرخكارییه له ده‌سه‌ڵات و بێڕیزیكردنه به‌رامبه‌ر به بنه‌ماكانی لامه‌ركه‌زییه‌ت كه پێشتر بانگه‌شه‌ی بۆ كراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment