کوردپرێس: کامەران حاجۆ، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە بە کوردستان24ی راگەیاندووە: "بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێکی ئەنەکەسە سەردانی ئەمەریکا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوە کۆ ببێتەوە".
حاجۆ جەختی کردەوە، مژاری سەرەکی کۆبوونەوەکانیان لە بارەی دروست کردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و دووبارە ئەکتیڤ کردنەوەی پرۆسەی سیاسی و دۆخی کوردستانی سووریا دەبێت.
دروست کردنی ناوچەی ئارام لە لایەن ئەمەریکا و تورکیا، یەکێکە لە گەرمترین پرسەکانی ئێستای سووریا. هەرچی لەبارەی کوردیشە، دوو بۆچوونی جیاوازی هەیە، هەندێک پێیان وایە، دروست کردنی ناوچەی ئارام سوودی کوردی تێدایە بەوەی لە جەنگێکی دیکە بەرامبەر بە سوپای تورکیا دوور دەکەونەوە، هەندێکی دیکەش پێیان وایە، ناوچەی ئارام، پلانێکی دیکەی تورکیایە بۆ لەناوبردنی خۆبەڕێوەبەریی کورد لە باکووری سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment