کوردپرێس:
عه‌مید عیرفان حه‌مه‌خان جێگری لیوای سێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئاوێنه‌ی گوت: "پاشماوه‌كانی داعش كه له سنووری خانه‌قین و قه‌ره‌ته‌په و به‌گشتی ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌ن حه‌شد و سوپای عێراق خۆیان كۆنترۆڵیان ناكه‌ن. هه‌ر دوو لیژنه‌ی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه پێكهاتووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌م شێوه‌یه كاره‌كانیان ناگاته شوێنێک یان كه‌مته‌رخه‌می و سستی پێوه دیاره."
‎ناوبراو وتیشی: "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌رمی زۆری نواندووه بۆ سوپای عێراق له دانووستانه‌كاندا."
‎عیرفان حه‌مه‌خان زیادی کرد: "هه‌موو جارێک كه دانووستان ده‌كرێت كێشهیێک نییه و هه‌ر دوو لیژنه‌كه كۆكن به‌ڵام كاتێک هه‌ردوولا ڕاپۆرتی خۆیان ده‌نووسن و ده‌یده‌ن به سه‌رووی خۆیان وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ناگه‌ڕێته‌وه یان دره‌نگ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه."
‎ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: "ئه‌وه‌ی من وه‌ک خۆم هه‌ستم پێكردووه ئه‌و گرووپه ئیسلامیانه‌ی یان پاشماوه‌كانی داعش كه له سنووری خانه‌قین و قه‌ره‌ته‌په و به‌گشتی ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌ن حه‌شد و سوپای عێراق خۆیان كۆنترۆڵیان ناكه‌ن و نایانه‌وێت كۆنترۆڵیان كه‌ن چوونكه ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌وانه‌وه حكوومه‌تی عێراق ناچار بكه‌ن بڕێكی زۆرتر له گرووپی حه‌شد و سوپا بنێرێت بۆ ئه‌و ناوچانه ئه‌وه‌ش ته‌نها به مه‌به‌ستی زیاتر كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه و زیادكردنی هێزه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كات پێشمه‌رگه گه‌ڕایه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان زیاتر بێت."
شایانی باسه؛ ‎ماوه‌ی زیاتر له هه‌شت مانگه دوو لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقی و پێشمه‌رگه پێكهاتووه به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ هه‌ندێک له‌و ناوچانه‌ی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و تا ئێستاش به‌ره‌وپێشچوونێكی ئه‌وتۆ له كاره‌كانیاندا نه‌بینراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment