کوردپرێس:
ڕۆژی شه‌ممه 17ی ئابی 2019 فه‌رمانده‌ییی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه کرد که فه‌رمانده باڵاكانی پرۆسه هاوبه‌شه‌كان "ویستی پۆڵاین" چاویان به به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كه‌وت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی چه‌کداری عێراق سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ئاسمانی ئه‌و وڵاته.
هاوپه‌یمانییه‌كه له به‌یاننامه‌که‌یدا ڕاشیگه‌یاندووه که هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌و پێیه‌ی له‌چوارچێوه‌ی سنووری سه‌روه‌ریی عێراق میوانه، پابه‌ندی هه‌موو یاسا عێراقییه‌كان و ڕێنماییه‌كانی ده‌بێت و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌جێ پابه‌ندیی ئه‌و ڕینماییانه ده‌بێت كه له‌لایه‌ن هاوبه‌شه عێراقییه‌كان له كاتی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ده‌ن.
شایانی باسه؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانێكی ده‌ركرد به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕه‌زامه‌ندییه تایبه‌تانه‌ی بۆ فڕین له ئاسمانی عێراق دراون له‌وانه‌ش ڕه‌زامه‌ندی فڕینی فرۆكه‌ی دیده‌وانی و فرۆكه‌ی جه‌نگی و بێفرۆكه‌وان، جا ئه‌گه‌ر فرۆكه‌كه عێراقی بێت یان بیانی.
سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ركردنی ڕه‌زامه‌ندیی فڕینی فرۆكه‌ی ته‌نیا له ده‌ستی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان یان ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپشک ده‌كرێت كورت كرده‌وه و هێزه چه‌كداره‌كانیش ده‌ستبه‌جێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر جووڵهیێكی فڕینی فڕۆكه به پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌كه‌ن .
ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه دێت كه له سه‌ربازگه‌ی سه‌قه‌ری حه‌شدی شه‌عبی له باشووری به‌غدا ڕووی دا كه گومان ده‌كرێت به‌هۆی بۆردوومانی فرۆكهیێكی نه‌ناسراوه‌وه بووبێت كه تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه .
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment