کوردپرێس:
موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که باسی له په‌یامه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که کرد سه‌باره‌ت به ئاماده‌ییی ناوبراو بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد و ڕایگه‌یاند: ئۆجه‌لان بۆ ئه‌م کاره ئاماده‌یه به‌ڵام هه‌روا که ڕایگه‌یاندووه ئه‌نجامێک که له‌م ئامادهیییهی ئۆجه‌لان دێته‌دی به‌و بابه‌ته‌وه به‌ستراوه که عه‌قڵییه‌تی ده‌وڵه‌ت تا چ ڕاده‌یێک ده‌ستێوه‌ردان له‌و بابه‌ته ده‌کات. سه‌رکردایه‌تی {ئاماژه به ئۆجه‌لان} هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕێخۆشکردن بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد چڕ کردۆته‌وه. ئه‌مه زۆر گرنگه، زه‌مینه‌یێک که هه‌وڵ ده‌درێت بۆ کورده‌کان فه‌راهه‌م بکرێت ته‌نها کوردی کوردستانی تورکیا ناگرێته‌وه. کورده‌کانی ناوچه‌که پێویستیان به شوێنێکی ئازاد بۆ چالاکییه‌کانیان هه‌یه. تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌وڵه‌تی تورکیا کورده‌کانی خۆی قبووڵ نه‌کات ئه‌و کوردانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی تورکیان هه‌ر کاتێک وه‌ک هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته دێنه ئه‌ژمار. له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڕه‌شه‌کان بۆ سه‌ر کوردستانی سووریا و کوردستانی عێراقیش له‌م بابه‌ته سه‌رچاوه ده‌گریت. بۆ ئه‌وه‌ی که کۆتایی به هه‌ڕه‌شه‌کان بهێندرێت ده‌بێ تورکیا ڕاستیی کورده‌کان قبووڵ بکات. مه‌سه‌له‌ی ئێمه ئه‌مه‌یه؛ ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕاستی و هه‌بوونی کورد قبووڵ ناکات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: ئۆجه‌لان هه‌وڵێکی زۆر بۆ چاره‌کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد ئه‌نجام ده‌دات. تێده‌کۆشێت به دیترانی ڕابگه‌یێنێت که له ڕێگای توندوتیژی و کوشتنه‌وه ناتوانن ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بکه‌ن. سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیا له هه‌ندێک له دیداره‌کانیدا ڕایگه‌یاندووه که ده‌بێ سه‌ره‌تا په‌که‌که ئه‌وه‌نده لاواز بکه‌ین و دواتر چاره‌کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌ست پێده‌که‌ین. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که په‌که‌که لاواز نابێت ئێوه لاواز ده‌بن. په‌که‌که بزاڤێکه که له خراپترین دۆخدا ده‌توانێت خۆی ڕێکبخاته‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌وڵه‌کانی ئۆجه‌لان بێئه‌نجام بهێڵێته‌وه ئه‌وا تورکیایه که شکست ده‌خوات. ئێمه وه‌ک په‌که‌که و هێزی سه‌ربازیی په‌که‌که فه‌رمانه‌کانی ئۆجه‌لان جێبه‌جێ ده‌که‌ین. فه‌رمان و قسه‌کانی ئۆجه‌لان په‌یڕه‌و ده‌که‌ین. ئۆجه‌لان نوێنه‌ری ئێمه‌یه. ئێمه گه‌لین. مافی سروشتی گه‌لمان ده‌وێت. شتێکی جیاواز له خه‌ڵکمان ناوێت. ئه‌ردۆغانیش به باشی ده‌زانێت که توانای لاوازکردنی ئێمه‌ی نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment