داعش له‌ خانه‌قین په‌لاماری حه‌شدی شه‌عبی ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یێکی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رچاوه‌یێکی خۆجێییی پارێزگای دیاله‌ ده‌ڵێت: داعش هێرشێکی بۆ سه‌ر پێگه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاری خانه‌قین ئه‌نجام داوه‌ که‌ کوژراو و برینداری لێکه‌وتۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تاڵب مووسه‌وی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای دیاله‌ هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی هه‌ینی 16ی ئابی 2019 هێزه‌کانی فیرقه‌ی 23ی حه‌شدی شه‌عبی په‌لامارێکی چه‌کدارانی تیرۆریستیی داعش بۆ سه‌ر گوندی "جه‌میل به‌یک" له‌ شاری کوردنشینی خانه‌قینیان پووچه‌ڵ کرده‌وه‌.

فه‌رمانده‌که‌ی حه‌شدی شه‌عبی زیادی کرد: له‌ هێرشه‌که‌دا هێزێکی فیرقه‌ی 23ی فه‌رمانده‌ییی حه‌شد گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.

پێشتریش سه‌رچاوه‌یێکی خۆجێییی پارێزگای دیاله‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی وتبوو: چه‌كدارانی داعش له‌ سنووره‌كانی قه‌زای خانه‌قین و له‌ ناوچه‌ی عه‌لیاوا په‌لاماری له‌ناکاویان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجام دا که‌ چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژرا‌و و دوانی تریش بریندار بوون و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی ڕووداوه‌که‌یان ده‌ست پێکردووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌لعه‌هدنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75755

Your Comment

You are replying to: .
captcha