به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا له چه‌ند مانگ پێش ئێستاوه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای په‌که‌که له بناری قه‌ندیلی سه‌ر به هه‌رێمی کوردستان چڕتر کردووه. تورکیا له ئاسمان و زه‌وینه‌وه هێزه‌کانی په‌که‌که -که نزیکه‌ی 40 ساڵه به‌ره‌وڕوویان ده‌بێته‌وه- ده‌کاته ئامانج. له‌م نێوانه‌شدا هه‌م هه‌رێمی کوردستان و هه‌م ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ته‌قریبه‌ن بێده‌نگییان له به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر په‌که‌که له باکووری عێراق نواندووه.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی- شرۆڤه‌ییی ئه‌لمانیتۆر له ئه‌مریکا ئیدعای کردووه که هه‌رێمی کوردستان نه‌ک هه‌ر کاردانه‌وه‌یێک له به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر په‌که‌که نیشان نادات به‌ڵکوو ده‌توانین بڵێین که به جۆرێک خه‌ریکه له‌و کرده‌وه سه‌ربازییه هاوکاری له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات. ئه‌لمانیتۆر هۆکاری هاوکاری و پشتیوانی هه‌رێمی کوردستان له تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژی په‌که‌که به که‌م‌بوونه‌وه‌ی نفووزی په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان وه‌سف ده‌کات.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌مریکییه له زاری سه‌رچاوه کوردییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه باس له‌وه ده‌کات که پاش تیرۆرکردنی فه‌رمانبه‌رێکی کۆنسووڵخانه‌ی تورکیا له هه‌ولێر و بڵاو بوونه‌وه‌ی دانپێدانانی تۆمه‌تبارانی ڕووداوه‌که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تورکیا به‌رپرسیارێتیی ڕووداوه‌که‌ی خستۆته ئه‌ستۆی په‌که‌که و هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ته‌یارکراو به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ڕێگای ئامێدی، شیلادزێ، بامرنی و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری زاخۆیان گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ناوچه‌که زیاتر بکه‌نه‌وه. هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ته‌نانه‌ت وێستگه‌ی پشکنینیان له ڕێگاکانی په‌یوه‌ندیدار به‌ره‌و چیای خواکۆرک دروست کرد که تورکیا هێزێکی زیاتری له‌و شوێنه‌دا جێگیر کردووه. ئه‌لمانیتۆر پێی وایه که ئه‌م کارانه هاوکاریی چالاکانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ تورکیایه بۆ که‌م‌کردنه‌وه‌ی جووڵه‌ی په‌که‌که له باکووری عێراق.
ئه‌لمانیتۆر هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی هێناوه‌ته‌وه که به‌رده‌وامیی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که له قه‌ندیل و خواکۆرک و جووڵه‌ی ئه‌و حیزبه له هه‌رێمی کوردستان مه‌ترسییێکه بۆ سه‌ر کوردی عێراق و زۆربه‌ی به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نیگه‌رانن که ئاماده‌بوونی په‌که‌که له‌و ناوچانه ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ته‌نها ناوچه‌ی کوردی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بخاته مه‌ترسییه‌وه و کوردی عێراقیش ناچار بێت باجی چالاکییه‌کانی په‌که‌که بداته‌وه.
گۆڤاره ئه‌لیکترۆنییه ئه‌مریکییه‌که باس له هاوکارییه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ په‌که‌که و ده‌نووسێت: ئه‌مریکاش که کۆنتڕۆڵی ئاسمانی هه‌رێمی کوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌یه له سێ ساڵ پێش ئێستاوه که تورکیا داپه‌ڕه سه‌ربازییه‌کانی دژ به په‌که‌که چڕتر کردۆته‌وه هیچ کارێکی له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام نه‌داوه له‌وان چاودێری‌کردنی جووڵه ئاسمانییه‌کانی تورکیا. کۆپته‌ر و درۆنه‌کانی تورکیا به‌ره‌وڕووی هیچ به‌ربه‌ستێکی هه‌رێمی کوردستان نه‌بوونه‌ته‌وه و کۆنسووڵخانه‌ی ئه‌مریکا له هه‌ولێریش هیچ به‌یاننامه‌یێکی توندی دژ به هه‌نگاوه‌کانی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان بڵاو نه‌کردۆته‌وه.
ئه‌لمانیتۆر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کردووه که ئه‌نقه‌ره بێده‌نگیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق هه‌مبه‌ر کرده‌وه‌ی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر په‌که‌که به خاڵێکی ئه‌رێنی وه‌سف ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment