حه‌شارگه‌یێکی داعش له‌ که‌رکووک خاپوور کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌کانی عێراق باس له‌ کوژرانی پۆلیسێکی فیدڕاڵ و خاپوورکردنی حه‌شارگه‌یێکی تیرۆریستانی داعش له‌ پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ هێزێکیان له‌ کاتی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی له‌ داقۆق له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ هێزه‌کانی هه‌واڵگریی پۆلیسی فیدڕاڵ وه‌ک به‌شێک له‌ هێزی هه‌واڵگریی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ و به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاریی ئیستیخباراتی حه‌شارگه‌یێکی چه‌کدارانی داعشیان له‌ گوندی "ئه‌لزکارته"‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک دۆزیوه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌ که یه‌که‌کانی هه‌واڵگریی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق سێ بۆمبی وێرانکه‌ر، جیهازاتی تفه‌نگی کالیبری ئێم-16، خوارده‌مه‌نی، یۆنیفۆرمی سه‌ربازی و که‌لوپه‌لی دیکه‌یان له‌ حه‌شارگه‌که‌دا‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ سه‌ردا گرتووه‌ و دواتریش حه‌شارگه‌که‌یان خاپوور کردووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75753

Your Comment

You are replying to: .
captcha