شاندێکی ENKS سه‌ردانی ڕووسیای کرد

به‌شی سووریا- شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا سه‌ردانی ڕووسیای کرد و له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆککۆمار بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین کۆ بوویه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا (ENKS) به‌ سه‌رۆکایه‌تیی کامه‌ران حاجۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ENKS سه‌ردانی ڕووسیای کرد و له‌گه‌ڵ میخائیل بۆگدانۆف جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و نوێنه‌ری تایبه‌تی ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین کۆ بوونه‌وه‌.

کامه‌ران حاجۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کوردی سووریا (ENKS) که‌ به‌ یاوه‌ریی ئیبراهیم برۆ و محه‌مه‌د حه‌سه‌ف ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی ENKS سه‌ردانی مۆسکۆیان کردووه‌ له‌ دیدار له‌گه‌ڵ میخائیل بۆگدانۆفدا چه‌ندین بابه‌تیان تاوتوێ کرد له‌وان دواپێشهاته‌کانی سووریا بریتی له‌ کۆمیته‌ی داڕشتنی ده‌ستوور و ڕێککه‌وتنی تورکیا- ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا.

کامه‌ران حاجۆ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیندیپێندێنتی تورکی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕووسیا باسی له‌وه‌ کرد: لایه‌نی ڕووسیا هه‌ڵوێستێکی ڕوونی له‌باره‌ی ناوچه‌ ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا ڕانه‌گه‌یاند که‌ بڕیاره‌ له‌لایه‌ن تورکیا و ئه‌مریکاوه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دروست بکرێت. ڕووسیا ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌ک بابه‌تێکی نێوان دوو وڵات ده‌زانێت و نایهه‌وێت ده‌ستێوه‌ردان له‌ بابه‌ته‌که‌ بکات.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا باسی له‌ لێدوانه‌کانی میخائیل بۆگدانۆف کرد که‌ ته‌ئکیدی کردووه‌ "پشتیوانی له‌ یه‌کپارچه‌ییی سووریا ده‌که‌ن و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی سێهه‌م له‌و وڵاته‌ قبووڵ ناکه‌ن" و گوتی: ئێمه‌ پێمان وایه‌ که‌ ڕووسیا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات به‌ ناوچه‌یێکی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌مریکا داده‌نێت واتا ئه‌و ناوچه‌ به‌ ناوچه‌یێک نابینێت که‌ بتوانێت یان بیهه‌وێت تێیدا ده‌ستێوه‌ردان بکات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=67874

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 75749

Your Comment

You are replying to: .
captcha