کوردپرێس:
فه‌رهاد قادر سه‌رۆکی ڕێکخراوی جه‌سته‌به‌خشان له هه‌رێمی کوردستان به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌که‌مانه‌وه که ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵه نزیکه‌ی هه‌زار جه‌سته‌به‌خش ناویان تۆمار کردووه تاوه‌کوو له دوای مردنیان جه‌سته‌یان ببه‌خشن به که‌رتی ته‌ندروستی و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 50%یان خانمانن.
سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که داوای دروست کردنی نه‌خۆشخانه‌یێکی تایبه‌ت به جه‌سته‌به‌خشان ده‌کات و ده‌ڵێت: تا ئێستا دوو که‌س له‌وانه‌ی ناویان تۆمار کردووه کۆچی دواییان کردووه به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت نه‌توانراوه سوود له جه‌سته‌یان ببینرێت و بیبه‌خشن.
فه‌رهاد قادر باس له‌وه ده‌کات: ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌یێکی تایبه‌ت هه‌بێت، له کاتی مردن‌دا ده‌توانرێت چه‌ند ئه‌ندامێکی جه‌سته‌ی مردووه‌کان بگوازرێنه‌وه بۆ که‌سانی دیکه وه‌ک: گورچیله، دڵ، جگه‌ر، گلێنه‌ی چاو و چه‌ند ده‌مارێک، جگه له‌وه‌ش کۆلێژه‌کانی پزیشکی ده‌توانن شیکاری له‌سه‌ر جه‌سته‌کان بکه‌ن به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی جه‌سته‌کان نه‌شێوێندرێن.
جگه له‌وانه‌ی ناویان تۆمار کردووه بۆ به‌خشینی جه‌سته له دوای کۆچی دواییان، ژماره‌یێک هاونیشتمانی هه‌ر به زیندوویی جه‌سته‌یان به‌خشیوه و فه‌رهاد قادر له‌وباره‌وه گوتی: "له‌و ماوه‌یه‌دا سێ که‌س گورچیله‌یان به‌خشیوه که یه‌ک له‌وان خانم بووه".
شایانی باسه؛ له خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی جهستهبهخشین به یاسا ڕێکبخرێت پڕۆژهیاسایێکی 32 ماده‌یی ئاماده کرا و په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆ 8 مادده‌ی کرد و ده‌نگی له‌سه‌ر دا به‌ڵام به‌هۆی راگرتنی کاره‌کانی په‌رله‌مان مادده‌کانی دیکه‌ی پڕۆژه‌یاساکه خوێندنه‌وه‌یان بۆ نه‌کرا و هێشتا هه‌ر له په‌رله‌مانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment