جووڵەی فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كان خرایه‌ ژێر فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: له‌مه‌ودوا رێگه‌ به‌ بوونی سه‌ربازگه‌ی نایاسایی و بێ مۆڵه‌ت نادات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبووه‌وه‌ و چه‌ند بڕیارێكی په‌یوه‌ست به‌ ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چەک و سه‌ربازگه‌ نایاساییه‌كان ده‌ركرد.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق رایگه‌یاند رێگه‌ به‌ بوونی هیچ كۆگایێکی چه‌ک و سه‌ربازگه‌یێک نادرێت، به‌ بێ بوونی مۆڵه‌ت و پلان.

ئەنجومەنەکە راشیگه‌یاند: پێویسته‌ فڕینی فڕۆكه‌كان به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌، به‌ فه‌رمانی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بێت و هه‌ر جووڵەیێکی پێچه‌وانه‌ له‌ لایه‌ن به‌رگری ئاسمانییه‌وه‌ ده‌كرێته‌ ئامانج.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار دراوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یێکی گشتگیر له‌ باره‌ی ته‌قیینه‌وه‌كه‌ی كۆگای چه‌ک له‌ سه‌ربازگه‌ی سه‌قه‌ر بكرێت.

سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75741

Your Comment

You are replying to: .
captcha