وەزیری دەرەوەی تورکیا: دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی داوە قووڵایی ناوچەی ئارام 20 مایل بێت

بەشی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگەیاند كه هێشتا زۆر بابه‌ت هه‌یه پێویستی به ورده‌كاری هه‌یه له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام كه بڕیاره به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له باكووری سووریا دروستی بكه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌و ناوچه ئارامه‌ی بڕیاره له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له سنووری سووریا دروستی بكه‌ن، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ كه دوای كاره ته‌كنیكی و هه‌واڵگرییه‌كان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار و خۆیشی روونكردنه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و گوتی: "گوتمان كه رێككه‌وتنی پێشوه‌خته سه‌ره‌تایه‌كه. هێشتا زۆر بابه‌ت هه‌یه پێویستیان به ورده‌كارییه. له‌به‌رئه‌وه‌ بڕیارمان دا به دروست كردنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش. ئێوه‌ش ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه له ئه‌مریكاوه هه‌ندێک سه‌رباز هاتوون بۆ دروست كردنی ئه‌و ناوه‌نده.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: ''فڕۆكه بێ فڕۆكەوانەكانمان دەستیان به فڕین كردووه له ناوچەكەدا. به دڵنیایییەوه لێرەدا خاڵی چاودێری دەبێت، به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌وریه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه ورده‌كارییه. لێره‌دا ئامانج ئه‌وه‌یه‌ ناوچه‌ی ئارام پێكبهێنرێت و تره‌مپ-یش به‌ڵێنی '٢٠ میل'ی هه‌یه، له‌و ناوچه ئارامه‌ش یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ ده‌رده‌كرێن ئه‌وسا ده‌بێته ناوچه‌ی ئارام".

مەولوود چاوشئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له‌و ناوچه‌یه‌دا پێویسته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ناوچه‌یەدا ژیاون، چوونكه په‌نابه‌ری سووریا هه‌یه كه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ به‌تایبه‌تی كوردانی سووریا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو باسی له‌وه‌یش كرد كه هه‌ر له سه‌رەتاوه گوتویانه كه تاكتیكی خڵه‌فاندن و كات به‌سه‌ربردنی ئه‌مریكا ناخوات و گوتی: '' به‌داخه‌وه‌ له منبج خڵه‌فاندنێكی له‌و شێوه‌یه‌ كرا و پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بوون. ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات بووه لانه‌ی تیرۆر.

چاوشئۆغڵۆ لەبارەی پڕچەک کردنی هێزە کوردەکان لەلایەن ئەمەریکاوە گوتی: له كاتێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌كەین ئەمریكا به‌رده‌وامه‌ له هاوكاری كردنی ئه‌و تیرۆریستانه به چەک. له رابردوودا به دەیان بارهه‌ڵگر چه‌كیان هێنا. یه‌ک پێویسته لێره‌دا راستگۆبن، دوو پێویسته تێبگه‌ن كه له‌ لایه‌ن توركیاوه رێگه به قۆناغی خڵه‌فاندن و كات به‌سه‌ربردن نادرێت. یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌ستپێک دروسته، بەڵام ئه‌وه‌یش پێویسته به كۆتایی بگات. ئامانجی ئه‌و كارانه‌ی كراوه و ئه‌وانه‌یشی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه''.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 75739

Your Comment

You are replying to: .
captcha